کانونی دوھەم 31, 2024 10:00 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران "پشتیوانی حکومەت، بەتایبەت هەڵگرتنی لەمپەرەکانی سەر ڕێگای کار و پیشە" و "هەست بەبەرپرسایەتیی کردنی بەشی نادەوڵەتی" بە دوو پێداویستیی گرینگ و بوارخۆشکەر زانی بۆ باشتر کردنی باروودۆخ و پێشکەوتنی بەرچاوی وڵات.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە دیداری چالاکانی ئابووری و بەرهەمهێنەراندا بە ئاماژە بابەتی کێشەسازکەر و سنووردانەری وەک بایکۆتەکان فەرمووی: هەوڵ و پێشکەوتنی بەشی نادەوڵەتی سەرباری وەها لەمپەر و کێشەگەلێک، هیوا بە دلێ مرۆڤ دەبەخشێ کە ئەم بەشە توانای ئەوەی هەیە ئێران بگەیەنێتە گەشە و پێشکەوتنی دڵخوازی بەرنامەی پێنج ساڵەی حەوتەم یانی گەشەی سەدی هەشت.

بەڕێزیان فەرمووی: دەسپێشخەری، پیشاندەری لە مەیداندا بوونی هێزی مرۆیی بلیمەتە و هێزی مرۆیی بلیمەتیش وەکوو سامانێکی گەورە، پاڵپشتێکی جێبڕوایە بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەکانی پرسە گرینگ و بنەڕەتییەکانی وڵات، پێوانی ڕێگا سەخت و سەخڵەتەکان و گەیشتنی ئێران بە لوتکەی پێشکەوتن.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەست بە بەرپرسایەتیی کردنی هەردوو حکومەت و چالاکانی ئاووریی بە پێداویستییەک زانی لەپێناو باشتر کڵک وەرگیران لە پوتانسییەلی سامانە جەماوەرییەکان و فەرمووی: بەرپرسایەتیی حکومەت بە گشتی، لابردنی لەمپەر و تەگەرەکان و باشترکردنی گۆڕەپانی کار و پیشە دەگرێتەوە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بە ئاماژە بە بوونی کێشە و گرفتی دەرەوەیی لەوان بایکۆتەکان و دوژمنایەتی کردنی ناحەزان پێیداگرت: ئەو بابەتانە بێ گومان زەبری قورس دەوەشێنن و کێشە و گرفت بۆ وڵاتەکەمان دەنێنەوە، بەڵام دەکرێ هەر ئەو کێشە و گرفتانەش وەک هەلێک بقۆزرێنەوە، هەرواکە لاوانی ئێمە ئەو هەلەیان قۆستەوە و ئەمڕۆکە دەستیان گەیشتووە بە کەرەستەی جەنگی و یان دەسکەوتی زانستیی یەکجار گرینگ وەک پێشکەوتن لە بەشی گەردوونی و هاویشتنی سەتەلایت لەوان سەتەلایتی سورەیا، کە ئەگەر ئەم بایکۆتانە نەبوایە ، ئەمڕۆ ئەم دەسکەوتانەمان نەبوو. 

سەرپەیڤ