شوبات 05, 2024 17:00 Asia/Tehran
  •  ڕێبەری بالای شۆڕش: هەڵبژاردنی گەرم و گوڕ، دەسەڵات و ئاسایشی نیشتمانیی دەستەبەر دەکا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی: کەسانی بلیمەت، دەتوانن دەورگێڕبن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی گەرم وگوڕداو ئەنجامی هەڵبژاردنی گەرم و گوڕ، بەرزبوونەوەی باڵادەستی و دەسەلاتی نیشتمانییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەدیداری ژمارێک لە فەرماندەران و فەرمانبەرانی هێزی دەریایی و بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش، پەیمان نوێکردنەوەی ژمارێک لە ئەفسەران و بەرپرسانی هێزی ئاسمانیی لەگەڵ ئیمام خومەینی(ڕە) لە نۆزدەی بەهمەنی ١٣٥٧، بە "خێراکەر"ی رەوتی شۆڕش ناوبردو بە ڕوونکردنەوەی رۆڵی خێراکەریی بلیمەتان(بەمانای ئەو دەم و دەزگەو کەسانەی کە بەناسین و دیاریکردنی شیاو و بوێرانەو لەکاتی پێویستدا هەنگاو دەنێن)، فەرمووی: بلیمەتان لە پەلەکردن و خێرابوونی پێویست بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی شۆڕش، ئەرک و بەرپرسایەتی قورسیان لە ئەستۆیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها ئامادەبوون وبەشداریی گەرم و گوڕی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی یازدەی ڕەشەمەی،بە دەستەبەرکەری دەسەلات و ئاسایشی نیشتمانی ناوبردو پێی داگرت: بە فەزڵی خوداوەند، خەڵک بەشێوەیەکی بەرفراوان و گەرم وگوڕ بەشداری ڕێپێوانی سەرتاسەریی بیست و دووی بەهمەن دەبن و بە بەرەڤانی کردن لە شۆڕش، ئەمەگداریی خۆیان بە ئیمام خومەینی(ڕە) بەشێوەیەکی بەرچاو پێشان ئەدەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە بەرەی دوژمن بۆ کەسانی بلیمەت و تایبەتی، بەرنامەی تایبەتی هەیە، فەرمووی: ئامانجی دوژمن، ئەوەیە کە بلیمەتان بە کەوتنەنێو شک و دڕدۆنگی و خەمساردی و تێوەگلان لە تام و چێژی شیرینی دونیا، لە کاتە هەستیارەکاندا، هەنگاوی پێویست نەنێن و رۆڵی خێراکەری خۆیان نەگێڕن.

بەڕێزیان وێڕای ئاماژە بە ڕوودانی کارەساتە مرۆییەکان لە غەززە بە پاڵپشتیی ئەمریکا لە رژیمی زایۆنیستی، ڕوونکردنەوەی ئەو ڕاستییە بۆ هێنانەئارای داواکاریی گشتیی نەتەوە موسڵمانەکان لە حکومەتەکانیان بۆ زەبروەشاندنی لێبڕاوانە لە رژیمی زایۆنیستی، بە ئەرکی گرینگی بلیمەتان زانی و گوتی: زەبر وەشاندنی لێبڕاوانە بەمانای شەڕکردن لەگەڵ رژیمی زایۆنی نیە، بەڵکوو بەمانای بڕینی پەیوەندیی ئابورییە لەگەڵ ئەو رژیمەدا.

سەرپەیڤ