شوبات 21, 2024 11:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە دووپات کردنەوەی بانگەشەی سیاسیی سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران وتی کە بەنیازە بۆ کۆتایی هێنان بە پرسە پادمانییەکان، مانگی داهاتووی زانینی (مارس) سەردانی ئێران بکات.

ڕافائێل گرۆسی بانگەشەی کرد ئێران بەردەوام دەبێ لە پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر لە ڕادەی پێویستی خۆی بۆ دەکارهێنانی ئاشتیانە.

ناوبراو وتیشی کە دەیهەوێ مانگی داهاتوو بۆ کۆتایی هێنان بە کەلێنی نێوان ئاژانس و ئێران سەردانی تاران بکات. بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بانگەشەی کرد کە خێرایی پیتاندن لە ئێران لە چاو کۆتایی ساڵی رابردوو تۆزێک دابەزیوە، بەڵام مانگانە ٧ کیلۆگرام یۆرانیۆم بە پیندراویی ٦٠% بەرهەم دێت. شایانی باسە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژنسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی مانگی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی دنەدەرانە ڕایگەیاندبوو کە ڕەتی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو  لە ئێران زیاتر بووە. بە پێی بانگەشەی گرۆسی؛ ئێران خێرایی پیتاندنیی یۆرانیۆمی خۆی گۆڕیوە بە پیندرانی ٦٠%ی و لە بەرهەمهێنانی مانگانە سێ کیلۆگرام گەیشتووە بە نۆ کیلۆگرام لە مانگدا.

گرۆسی لە ڕاپۆرتەکەیدا بە ئاماژە بە زیاتر بوونی بەرهەم هاتنی یۆرانیۆمی پیتێندراو  لە هێزگەکانی فۆردۆ و نەتەنز رایگەیاند: ئێران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی ٦٠% پیتێندراوی لە قاڵبی هێگزافلۆراید تا ٩ کیلۆگرام لە مانگدا زیاتر کردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە هەر ئەو کاتە محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند کە چالاکی ئەتۆمیی ئێران لە چوارچێوی یاسا و ڕێسا و ڕێککەوتنەکانی سیستەمی چاودێری و کۆنترۆڵ ئەنجام دەبێ. 

سەرپەیڤ