شوبات 21, 2024 14:00 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران وتی: بە پشتیوانیی لە بەشی نادەوڵەتی، زیاتر لە دووهەزار بەرهەمی بەرەڤانی بە یارمەتیی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێیان نایە قۆناغی جێبەجێکرانەوە.

سەردار سەرتیپ «رەزا تەلایی‌نیک» وتی: لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا، وەزارەتی بەرەڤانیی سەدی هەشتا و سێی پرۆژە توێژینەوەییەکانی خۆی گەیاندۆتە ئەنجام کە سەدی چلو  یەکی ئەو پرۆژانە پێیان ناوەتە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە و دەیان سیستەم و بەرهەمی بەرەڤانیش چوونەتە چەرخەی بەپیشەیی بوون.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، زیاتر لە سەدی شەست و چواری پرۆژەکانی لێکۆڵینەوە و توێژینوەیی بە بەشداریی هەزار و دووسەد کۆمپانیای زانستبنەچە گەیشتوونەتە قۆناغی جێبەجێ کران و زانستی زیرەکیی دەسکرد و سیستەمە سەرهەڵداوەکان لەو گۆڕەپانە تازانەی بوون کە هێدی هێدی بەرهەمەکانیان پێ دەنێنە قۆناغی بە پیشەیی بوون.

سەرپەیڤ