شوبات 25, 2024 11:00 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شەممە لە دیداری کاربەدەستانی کۆنگرەی٢٤هەزار شەهیدی پارێزگای خوزستان (باشوری رۆژاوای ئێران)، حەماسەو پەرجووی خەڵکی خوزستان لەچاخی بەرەڤانیی پیرۆزی بە ئەنجامی کۆی هەوڵ و کۆششی جەماوەری و ئیمانی ئیسلامی زانی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەئاماژە بە وردبینیی ئیمام خومەینی(ڕە) لە هەڵبژاردنی واتای "کۆماری ئیسلامی" فەرمووی: ئەوەی وا بووەهۆی پاوەجێی و پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامی و زاڵبوونی بەسەر زۆربەی کەندو کۆسپ وپیلانەکان، کۆی "متمانە بە جمهوری خەڵک و ئیسلام" بوو و لە داهاتووشدا ڕێگای زاڵبوون و سەرکەوتن بە کێشەو گرفتەکاندا، بەردەوامیی ئەو بیروهزرەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە گرینگترین کێشەی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی، ناسیارنەبوونیان لەگەڵ خەڵکی ئێران و هەروەها نەناسینی ئیسلامە، وتی: دوژمنانی گەلی ئێران، بەگوێرەی لێکدانەوەو گەڵاڵەکانی خۆیان دڵنیا بوون کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، چلەمین ساڵی دامەزرانی بەخۆیەوە نابینێ بەڵام بە کوێریی چاوی ئەوان، پێشکەوتنی ئێران نەوەستاو بە لوتف و کەرەمی خوداوەندو بەپاڵپشتیی هەوڵ و ئیرادەی گەل وئیمانی دینیی ئەوان، بەردەوامیش دەکرێ.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، هەلومەرجی هەنوکەی فەلەستینی وەک نمونەیەکی دیکەی پەرجووئافرێنیی پشت بەستن بە خەلک و ئیمانی دینی، ناوبرد و فەرمووی: ڕاوەستان و بەرخودانی هیزە خۆڕاگرەکان و بێهیواکردنی دوژمن لە، لەناوبردنیان و هەروەها سەبر و پشوودرێژیی خەڵکی غەززە لەهەمبەر بوردومان و کێشەو گرفتەکاندا، پێشاندەری بڕوای دینی بەهێزی ئەو خەڵکەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەئاماژە بە ئاشکرابوونی درۆبوونی بانگەشەکانی شارستانیەی رۆژاوایی لەبارەی مافی مرۆڤ و مەرایی کاری و دووڕوویی رۆژاواییەکان لەبابەت پرسی غەززەوە، فەرمووی: رۆژاواییەکان کە بۆ ئێعدامی تاوانبارێک هەراو هۆریایان لێ بەرز دەبێتەوە، لەهەمەبر کوشت وبڕی سی هەزار مرۆڤی بێتاوان لە کەرتی غەززەدا چاویان نوقاندووەو ئەمریکا بەوپەڕی بێ شەرمییەوە و بۆ چەندەمین جار بڕیارنامەی وەستاندنی بوردومانی غەززە، ڤیتۆ دەکا.

بەڕێزیان هەروەها پێی داگرت: ئەوەیە، سیمای راستەقینەی کەلتور و ژیار و لیبراڵ و دیموکراسی ڕۆژاوایی کە لە ڕواڵەتەکەیدا، سیاسەتوانان قسە خۆش و دەم بە بزەن بەڵام لەناخدا، وەک سەگێکی هار و گورگێکی خوێنمژن.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی لە کۆتایی وتەکانیدا فەرمووی: ئێمە دڵنیاین کە ئەو ژیارەی رۆژاوا ئەمجارەیان ئەو بارە لارە ناگاتە ئامانج و فەرهەنگی حەق و لۆژیکی شیاوی ئیسلام بەسەر هەمووی ئەوانەدا زاڵ دەبێ و سەردەکەوێ.

سەرپەیڤ