زۆربوونی ٨١%ی بایەخی هەناردەی خۆراسانی باشوور بۆ دەرەوەی ئێران
هەناردەی کەل و پەل لە گومرکات و بازاڕچە سەرسنوورییەکانی خۆراسانی باشوور، لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، سەرباری بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا، لە ماوەی یازدە مانگی رابردوودا و لە چاو هەر ئەو ماوەیەی ساڵی ڕابردوو، لەباری بایەخەوە سەدی هەشتا و یەک زیادی کردووە.
"محەممەد کوهگەرد" بە ئاماژە بەوەی کەل و پەلی بەرهەمی ئەم پارێزگایە بۆ وڵاتانی عێراق، ئەرمەنستان، پاکستان، کازاخستان، تورکەمەنستان و ئەفغانستان نێردراوە، وتیشی: چیمەنتۆ، ڕۆنی سووتەمەنی دڵۆپێندراو، تەڕەکاڵ، کاشی و سرامیک، شت و مەکی پلاستیکی و خوێی خواردن لەو کەل و پەلانەیە کە لە گومرکی خۆراسانی باشوورەوە لەم ماوەیەدا هەناردە کراون.
لە ساڵانی ڕابردوودا هەناردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سنووردار ببوو بە نەوت و گاز و هەندێ شت و مەکی تایبەت، بەڵام لە ساڵانی ئەمدواییەدا و سەرباری بایکۆتە نایاساییەکانی ڕۆژاواییەکان کە بەهۆی لێهاتوویی و چالاکیی کۆمپانیا زانستبنەچەکان کران بە هەل و دەرفەتی گەشانەوە، ئێستاکە بازاڕی هەناردەی کەل و پەلی ئێرانی لە ئاستی جیهاندا گەلێک فرەچەشن و ڕەنگامەیە و کوالیتییان لە ئاستی بەرهەمەکانی وڵاتانی بیانیدایە.