ئادار 06, 2024 11:00 Asia/Tehran

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی: ئێران دیسان دەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە هەر جێگایەک، هەر کات و ساقتێک، بە دەستی هەر کەسێک و لە هەر ڕەوش و باروودۆخێکدا ، بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکات.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی، سەبارەت بە "باروودۆخ لە ڕۆژاوای ئاسیا- سوریا- شیمیایی" وتی ئێران دیسان بە شەرمەزار کردنی دەکارهێنانی چەکی شیمیایی پێداگرە لەسەر ئەوەی کە هەرچەشنە لێکۆڵینەوە لەبارەی دەکارهێنانی چەکی شیمیایی دەبێ بێلایەنانە، پسپۆڕانە، متمانەپێکراو و ئاشکرا بێ و بەتەواوەتی لە سەر بنەمای یاسا و ڕێسا و پلان و پرۆسەی کۆنڤانسیۆنەکانی چەکی شیمیایی بێ.

ئیرەوانی وتی: گەلێک گرینگە کە ڕێکخەراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی بتوانێ ئەرکی خۆی بێلایەنانە، پسپۆڕانە و هەستپێکراو بەجێ بێنێ تا ڕاستییەکان لەسەر بنکەمای دەسکەوتەکانی پشتبەستوو بە بەڵگە دەرکەون و هەروەها کۆنڤانسیۆنیش بە تەواوەتی بە شێوەیەکی کاریگەر و بە بێ هەڵاواردن جێبەجێ بکرێ.

ئیرەواونی پێیداگرت کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بەسیاسی کردنی جێبەجێ کردنی کۆنڤاسیۆن و کەڵک وەرگرتنی سیاسییانە لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمایی، پێگەی ڕێکخراو و کۆنڤانسیۆن دەخاتە مەترسییەوە.

کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی دووشەممە بە بەشداری نوێنەرانی ٣٥ وڵاتی ئەندام لە ڤییەنای ئوتریش کاری خۆی دەست پێکرد. 

سەرپەیڤ