ئادار 06, 2024 12:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە فەلەستین ، سەردانی جەددەی کرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان کۆبوویەوە.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" بە خۆشحاڵی دەربڕین بەرامبەر بە دیداری بن فەرحان، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بەوەی کە  پێشنیارەکەی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئەم کۆبوونەوە نائاساییە و پشتیوانی کردنی و هەروەها میواندارێتی کردنی کۆبوونەوەی تایبەتی فەلەستین لە بنکەی دەبیرخانەی ئەم ڕێکخراوەیەی قەبووڵ کردووە و پێیداگرت لە سەر گرینگایەتی گرتنەبەری هەڵێستی بتەو و بەهێز لە کۆبوونەوەکاندا بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستین و هەوڵی بەرچاو بۆ کۆتایی هێنان بە جەنایەتی جەنگیی دژ بە فەلەستینییەکان. وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەڵوێستی هاوبەشی تاران و ڕیاز لەبارەی پێویستیی پشتیوانی کردنی فەلەستین وتی: چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە لەم کۆبوونەوانەدا جگە لە هاوهەڵوێستی، هەنگاوگەلی گرینگیش هەڵگیردرێ بۆ کۆتایی پێهێنانی ژینۆسایدکرانی خەڵکی فەلەستین.

"فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری دەرەوەی عەرەبستانیش بە خۆشحاڵی دەربڕین لەو چاوپێکەوتنە، بە ئاماژە بە ڕەوشی دژواری فەلەستین و ڕەوشی کارەساتباری مرۆیی لە غەززە، پێی داگرت لە سەر گرینگایەتیی کۆبوونەوەکانی جەددە لە لەپێناو بەردەوام کردنی هەوڵەکان بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕی دژ بە فەلەستین. ناوبراو جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەوڵی بەکۆمەڵی وڵاتانی ئیسلامی چ لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیدا و چ لە کۆڕە نێودەوڵەتییەکان لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکان.

بن فەرحان پرۆسەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتیشی بە جێی ڕەزامەندی زانی و پێیداگرت لە سەر ویست و ورەی عەرەبستان بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی تازە لە پێناو بەرەوپێشبردنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات. 

سەرپەیڤ