ئادار 07, 2024 13:00 Asia/Tehran

نەخۆشانی پەروانەیی(ئی بی) سکاڵایەکیان بەدژ ئەمریکا خستەبەردەست دادگەی مافەوانیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (بنکەی٥٥)ی تاران کە پاش ئەو سکاڵانامەیە، دادگە فەرمانی ڕاگرتنی بارەنەوتی ئەمریکی دەرکرد.

دوای بایکۆتی وڵاتانی رۆژاوایی و بەتایبەتی ئەمریکا کە بووەتەهۆی پێش گیران بە فرۆشی دەرمانی تایبەتی نەخۆشانی پەروانەیی لەلایەن کۆمپانیەکی سویدی و زەبری قورسی جەستەیی و روحی لەوان داوە، نەخۆشانی پەروانەیی(ئی بی) سکاڵایەکیان بەدژ ئەمریکا لە دادگەی مافەوانیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی (بنکەی٥٥)ی تاران هێنایەئاراوە.

بەم پێیە، بە پێوشوێن گرتنە مافەوانییەکان لەلایەن پارێزەری کەیسەکە، سەرەنجام دادگەی مافەوانیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (بنکەی٥٥)ی تاران فەرمانی راگرتنی بارەنەوتی ئەمریکیی کەشتیی ADVANTAGE  SWEET لە کەنداوی فارسی دەرکردو باری ئەو کەشتیە راگیراو دواتر فەرمانی پێویست لەبارەی بارە نەوتییەکە دەردەکرێ.

بەهای ئەو بارە نەوتییە زیاتر لە پەنجا ملوێن دۆلار مەزەندە کراوە.

سەرپەیڤ