ئادار 16, 2024 12:10 Asia/Tehran
  • ئایالەمانگی ڕەمەزان دەتوانین بڕوێنە سەفەر؟

ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە بارەی سەفەرکردن لە مانگی ڕەمەزان پیداگریان کرد کە باشترە ڕۆژوەوانەکان نڕونە سەفەر، مەگەرئەوەی کە سەفەربۆ کاری خێریاپێویست بێت وئەگەرسەفەری کرد، بەربانگ بۆ ئەوکەسە پێوێستە

زۆرێک لە ئێرانیەکان لەگەڵ هاتنی نەورۆزودەسپێکرانی ساڵی نوێ باری سەفەردەبەستن هەتا دوای یەک ساڵ هەوڵ وتەقالاوچالاکی ، هەم ئاووهەوایەک بگۆڕن وهەمیش سەرێک لەکەس وخزمی خۆیان بدەن بەڵام ئەمساڵ یەکەمین ڕۆژ لەساڵی نوێ وبەهاری سروشت لەگەڵ نۆیەمین ڕۆژ لە بەهاری قورئان ومانگی پیرۆزی ڕەمەزان هاوکات بووە .هەربەم هۆیەوە زۆرێک وایان پێ باشەسەفەرەکانی نەورۆزی خۆیان بخەنە دوای مانگی ڕەمەزان. لەم نێوانەدا بڕێک نیەتی دە ڕۆژە دەکەن ودەڕونە سەفەر وڕۆژوەکەیشیان دەگرن . لیرە ئاماژەدەکەێنە بڕێک لە ئەحکامەکانی ڕۆژوە وانی وسەفەر لە ڕوانگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری:

١:کەسێک کە لەمانگی ڕەمەزان دەچێتەسەفەر، دەبێ نوێژەکەی قەسروجەم بخوێنێت ، نابێ ڕۆژووبگرێت وئەگەربۆ دەڕۆژ لەسەفەردا بمینیتەوە دەبێ ڕۆژووکەی بگرێت ونوێژەکەیشی بخوێنێت.

٢:هەرکات ڕۆژووەوان دوای نێوەڕوو چووەسەفەر دەبێ ڕۆژووەکەی تەواوبکات بەڵام ئەگەربەرلە نێوەڕوو چووە سەفەر ڕۆژوەکەی بەتاڵە.

٣: هەرکات مۆسافیربەرلەنێوەڕووگەیشتە زێدونیشتمانی خۆی یان بگاتە جێگایەک کە نیەتی دەڕؤژەی کردووە ودەڕۆژ لەوێ دەمینێتەوە، ئەگەرکاڕێک کە ڕۆژوو بەتاڵ دەکات ئەنجام نەدا بێت ، دەبێ ڕۆژوو بگرێت وئەگەرکارێکی وای کردبێت کە ڕۆژوو بەتاڵ ئەکات دەبێت دواتر ڕۆژووەکەی بگرێتەوە .

٤: سەفەر کردن لە مانگی ڕەمەزان دا تەنانەت ئەگەر بە مەبەستی خواردنی ڕۆژوو بێت ڕێگە پێدراوە ، بەڵام باشترە سەفەرنەکەین مەگەرئەوەی کە سەفەرەکەمان بۆ کارێکی پێویست یان خێر بێت.

 

سەرپەیڤ