ئادار 19, 2024 09:00 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایی کرد لە "ڤلادیمیر پوتین" بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ڕووسیادا.

"سەید ئیبراهیم رەئیسی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا، سەرکەوتنی لێبراوانەو هەڵبژێردرانەوەی "ڤلادیمیر پوتین" وەک سەرۆک کۆماری ڕووسیای پیرۆزبایی کرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی ئەو پەیامەدا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە ڕەوتی ڕوو لەگەشەی پەیوەندیی نێوانیان، پێی داگرت لەسەر پەرەی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.

پوتین-ی تەمەن٧١ ساڵان کە لەماوەی٢٥ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتی بەدەست بووە، بۆ شەش ساڵی دیکە، لە پۆستی سەرۆک کۆماریی رووسیادا دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ