ئادار 19, 2024 12:50 Asia/Tehran

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەمریکا و ئینگلیز دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دەریای سوور و یەمەنی ڕەت کردەوە.

«ئەمیر سەعید ئیرەوانی» باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان نووسی بەداخەوە لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی ئەمریکا و ئینگلیز دیسان بە نادرووست بەکارهێنانی تریبوونی ئەنجومەنی ئاسایش، بانگەشە و  تۆمەتگەلێکی بێ بنەمایان دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە باروودۆخی دەریای سوور و یەمەن هێنایە ئاراوە. ناوبراو نوسی؛ تاران بە ڕەت کردنەوەی لێبڕاوانەی ئەم تۆمەتە بێ بنەمایانە، ئەوانە هەموو بە بیانویەک دەزانێ بۆ واشینگتۆن و لەندەن بۆ بەرەپێشبردنی پلانە سیاسییە کورتبینانەکانیان  و هەروەها پاسادانەوەی کردەوە نایاساییەکانیان و بە درووست و پێویست نیشان دانی پەلاماری سەربازییان بۆ سەر یەمەن.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی نامەکەیدا نووسی؛ تاران داوا لە پاریس دەکات وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بە هەست بە بەرپرسایەتییەکی تەواوە بجوڵیتەوە و وازبێنێ لە تۆمەتی سیاسی خستنە پاڵی وڵاتانی سەربەخۆ بە بێ هیچ هۆ و بیانوویەک. 

ناوبراو وبتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان دەسدرێژیی سەربازیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن شەرمەزار دەکات. 

سەرپەیڤ