ئادار 20, 2024 13:49 Asia/Tehran
  • پەیامی نەورۆزیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی دەسپێبوونی ساڵی ١٤٠٣ـوە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێدا بە بپیرۆزبایی کردنی ساڵی تازە، ساڵی ١٤٠٣ی بە ساڵی "پێشکەوتن و گەشانەوەی بەرهم هێنان بە بەشداریی جەماوەر" ناودێڕ کرد.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەسپێبوونی ساڵی ١٤٠٣، بە پیرۆزبایی کردنی جەژنی نەورۆز لە گەلی ئێران  و هەموو ئەو گەلانەی کە نەورۆز دەکەنە جەژن، ساڵی تازەی بە ساڵی "پێشکەوتن و گەشانەوەی بەرهم هێنان بە بەشداریی جەماوەر" ناودێڕ کرد. 

 ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەشێکی پەیامەکەیدا فەرمووی کە لە ڕووداوە خۆشەکانی ساڵی ڕابردوو دەتوانین ئاماژە بکەینە پێشکەوتنی بەرچاوی وڵاتەکەمان لە بواری زانستی، تەکنۆلۆژیایی، بەرهەمی ژێرخانی، ئامادەبوونی پڕسۆز و خرۆشی خەڵک لە کۆبوونەوەکان بەتایبەت ڕۆژی قودس و ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندان، بەڕێوەچوونی ئەمن و تەندرووستی هەڵبژاردنەکانی مانگی ڕشەممە و چالاک و کارابوونی حکومەت لە ئاستی نێودەڵەتییدا لە بواری جۆراوجۆر لەوان ئابووری و سیاسی.

 حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی جەختی کرد: کۆبەندیی بیر و بۆچوونی کارناسانی ئابووریی ئێمە دەگەیەنێتە ئەو ئەنجامە کە ڕێگاچارەی کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەمان لەوان هەڵاوسان، کار و پیشەنانەوە و بایەخی دراوی نیشتمانی، مەسەلەی بەرهەمهێنانە و هەر لەبەر ئەوەش لە ماوەی چەن ساڵی رابردوودا جەختێکی زۆر کراوە لە سەر ئەم مەسەلە. 

 

سەرپەیڤ