ئادار 30, 2024 14:05 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: خەڵکی غەززە نەک هەر چاوەڕوانی داکۆکی ژمارێک وڵات و حکومەتی ئیسلامیی بانگەشەکار نەمانەوە، بەڵکوو بە خۆڕاگریی کەم وێنەیان، نەزمی نادادگەرانەی جیهانییان تێکدا.

سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری "زیاد نەخالە"ی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای پەسندانی ئازایەتیی تاقمە خۆڕاگرەکان لە غەززە لەهەمبەر تاوانکارییەکانی دوژمنی زایۆنیستی و پێداگریی لەسەر یەکێتی گرووپە فەلەستینیەکان وتی: ئەمڕۆکە، غەززە گۆڕەپانی سەرکەوتنی بەرخۆدان، خۆڕاگری و ئیمانی خەڵکی فەلەستینە لەهەمبەر لاپەڕەی تاریک و پڕ لە تاوانکاریی کەم وێنەی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکادا.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بە یەکدەنگی ویەک هەڵوێستیی تاقمە خۆڕاگرەکان و خەلکی فەلەستین لە سەلماندنی بژارەی خۆڕاگریی و بەرخۆدان وەک تەنیا بژارەی بەرەوڕوبوونەوەی دڕندایەتی و تاوانکاریی رژیمی داگیرکەری زایۆنی بەتایبەت بۆ بلیمەتانی سیاسیی جیهان و هەروەها درۆبوونی شکست نەخواردوویی ئەو رژیمە، وتی: خەڵکی غەززە سەلماندیان کە ئەو رژیمە، پێبەندی هیچ یاسا، پەیمانی نێودەوڵەتی و پرەنسیپ و بنەما مرۆییەکان لە هیچ ئاستێکدا نیە.

رەئیسی بەئاماژە بەوەی کە فەلەستین بەو هۆیە کە مافی خۆیەتی هەبێ، بەهەمان هۆش بۆی هەیە خۆڕاگر بێ، پێی داگرت؛ هەرکەس کە خۆڕاگریی فەلەستین ڕەت بکاتەوە، لەڕاستیدا مافی بوونی فەلەستینی رەت کردۆتەوە.

زیاد نەخالە-ی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش ڕێزی گرت لە پشتگرییەکانی گەلی ئێران لە ئارمانجی خۆڕاگریی و پاوەجێی و بەرخۆدانی خەڵکی غەززە و وتی: ئەمڕۆکە، گەلی فەلەستین بە پاوەجێی خۆی، دوژمنی زایۆنی و هاوپەیمانەکانی بەتایبەت ئەمریکای خافڵگیر کردووە.

سەرپەیڤ