پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوابەدوای شەهید بوونی سەرلەشکەر پاسدار محەممەدڕەزا زاهدی و هاوسەنگەرانی شەهیدی
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بە بۆنەی شەهید بوونی سەردارانی گەورەی ئیسلام لە پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەشی کۆنسولیی باڵوێزخانەی ئێران لە سوریا پێیداگرت: گەلی ئێران زایۆنییەکان لەو جەنایەتە و جەنایەتەکانی دیکەیان پەژیوان دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمووی: سەرداری گەورە و فیداکاری ئیسلام، سەرلەشکەر پاسدار محەممەدڕەزا زاهدی و هاوسەنگەری پایەبەرزی، واتە سەردار «محمد هادی حاج رحیمی» بە هۆی جەنایەتی ڕژێمی داگیرکەر و بێزلێکراوی زایۆنی شەهید بوون. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی فەرمووی: سڵاو و ڕەحمەتی خواوەند و ئەولیای خواوەند لەسەر ئەو شەهیدانە و شەهیدانی دیکەی ئەم ڕووداوە بێ، لەعنەت و نەفرەتی خواوەندیش لە سەرکردەکانی ڕژێمی زاڵم و دەسدرێژکاری ئیسراییل؛ شەهیدەکانمان لە خواوەندی دلۆڤانی خۆیان، خەڵاتی قەبووڵکرانی خەباتی درێژماوەی خۆیان وەرگرت و ئێستا لە نێو ئەولیا و ساڵحاندا، کەوتوونەتە بەر ڕێژنەی ڕەحمەت و نیعمەتی خوای گەورە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ڕۆڵە قارەمانەکانی ئیسلام ڕژێمی ناپاک و جەنایەتکاری ئیسراییل سزا دەدەن و لەو جەنایەتە و جەنایەتەکانی دیکەشیان پەژیوانیان دەکەنەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە بەشی کۆنسولیی باڵوێزخانەی ئێران لە شەقامی "ئەلمەزە"ی دیمەشقیان بۆردومان کرد. بە هۆی ئەو پەلامارە دەسدرێژکارانەیە حەوت دیپلۆمات و ڕاوێژکاری سەربازیی ئێران شەهید بوون.