نیسان 11, 2024 07:00 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی نیزام و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە چین و توێژەکانی جەماوەر بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان وێڕای ڕێزو پێزانین لە بەشداری سەرسووڕهێنەرو حەماسی گەلی ئێران لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی جیهانی قودس، پێداگریشی کرد کە سپاسی ڕاستەقینە لە گەل بەهۆی بەردەوامی هەوڵی بێ وچانی بەرپرسان بۆ چارەسەری کێشەو ڕێکخستنی ئەو هەوڵانە وەدی دێ.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکات هەر لەو چاوثیکەوتنەی دا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان ئاواتی خێرو بەرەکەت بۆ گەلی ئێران و سەرجەم گەلانی موسوڵمان، خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی قودسی ئەمساڵی بە وێنگەیەکی دیکە لە درەوشانەوەی نەتەوەی ءیران لەنێو مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زانی و وتیشی: ئەو خۆپیشاندانە بێ وێنە بزاڤێکی سیاسی و نێونەتەوەیی سەرسووڕهێنەر بوو کە بەپێی ڕاپۆرتەکان کەسی لێزان زۆرتر لە ساڵانی ڕابردوو و واتای ڕاستەقینەی وشە بوە حەماسەیەکی گشتی.

بەڕێزیان وێڕای ئاماژە بەوەی کە دڵی نەتەوەکان تەنانەت نەتەوە ناموسوڵمانەکانیش لەگەڵ زۆرلێکراوانی فەلەستین و غەزەیە نیشانەکەشی خۆپیشاندانە دەگمەنەکانی ئەفریقاو ئاسیاو ئوروپاو تەنانەت خودی ئەمریکایە بەدژی دڕندەکاری ئەو ڕژیمەیە وتی: سەرەڕای هەست بەبەرپرسایەتی کردنی گەلان، بەداخەوە حکومەتەکان ئەرکی خۆیان بەڕێوە نابەن و ئەو ڕاستیە جێگەی داخە کە چەند وڵاتێکی ئیسلامی یارمەتی ئەو زایۆنیستانە دەکەن کە ئەوەش هەم دەگەکاریە بەرامبەر بە نەتەوەی ئیسلام و هەمیش دەگەکاریە بەرامبەر بە خودی ئەو وڵاتە یارمەتی دەرانە چونکە ئەو یارمەتیانە لەڕاستی دقا یارمەتی دانی لەنێوبردنی خۆشیانە.

سەرپەیڤ