نیسان 18, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە ١٢٠ پشکێنەری جێ متمانە بۆ پرسی ناڤۆکیی ئێران لەبەرچاو گیراوە کە ژمارێکیان لە ئێران جێگیرن و ژمارێکیشیان لەهاتووچۆدان، وتی: ئەو پشکێنەرانە، بەپێی بابەت و بەرنامەی ڕێککەوتن لەسەر کراو، بە شێوەی ڕێک وپێک یان بێ ڕاگەیاندنی لەپێشدا، سەردانی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی وڵات دەکەن.

"محەممەد ئیسلامی" ئەمڕۆ چوارشەممە لەبارەی ئیدیعای "ڕافائێل گرۆسی" سەرۆکی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەمەڕ ئەوەی کە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ناڕوون و تەماوییە، وتی: ئەو ڕاپۆرانەی بەڕێز گرۆسی دەیخاتە بەردەست ئەنجومەنی حوکمدەران یان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڵگری دوو بەشە.  بەشی یەکەم، لەبارەی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) و بەشەکەی دیکەی هاوپێوەندە بە پادمان یان ڕەوتی چاودێریی و کۆنترۆڵ و ئێن پی تی. لە بەشی پادمان وئێن پی تی، ئێران وئاژانس پەیوەندیی شیاویان هەیەو لە بەشی بەرجامدا، یاسای هەوڵی ستراتژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان پێوشوێن دەگرین و چالاکیی ناڤۆکیی ئێران لە یاسای هەوڵدانی ستراتژیک لە چوارچێوەی پادمان یان  چاودێریی وکۆنترۆڵ دایە.

ئیسلامی بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە١٢٠پشکێنەری جێ متمانە بۆ پرسە ناڤۆکییەکانی وڵات لەبەرچاو گیراوە، وتی: هەڵبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەرچەشنە چالاکییەکی ناڤۆکی کە هاریکاریی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی تێک بدات، قەبووڵ ناکا.

سەرپەیڤ