نیسان 25, 2024 09:30 Asia/Tehran

نوێنەری مەقامی مەزنی ڕێبەری و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە دوانزەهەمین کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانی بەرپرسانی باڵای وڵاتان بۆ کاروباری ئاسایشی، لە لێدوانێکدا وێڕای تاووتوێی دۆخی ئێستای ئاسایشی هەواڵگریی لە جیهاندا، پێنج پێشنیاری کۆماری ئیسلامیی ئێڕان بۆ کەمکردنی ڕێژەی خەسارەکانی سەرچاوەگرتوو لە یەکلایەنخوازیی ڕۆژاوا لەو بوارەی هێنایە ئاراوە.

"عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان" چوارشەممە لە لێدوانێکداو لە دانیشتنی پسپۆریی وێڕای دەستەبەریی ئاسایشی هەواڵگریی و زانیارییەکان لە جیهانی تازەدەرکەوتووی چەند سەنتەریی، هەڕەشەکان و دەرفەتەکان کە بەئامادەبوونی نوێنەرانی١٠٦وڵات لە چوارچێوەی کۆبوونەوە ئاسایشییەکانی سەن پترزبورگ، بەڕێوە چوو، وتی: لەهەمبەر یەکلایەنخوازیی ئەمریکاو رۆژاوا، ڕێکخراوە ناوچەییەکانی وەک شانگهای و بریکس دەبێ هەوڵ بدەن هەتا لەبواری ئاسایشی هەواڵگرییدا، هاوکارییەکانیان پەرەپێ بدەن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەستی کرد بە شیکردنەوەی پاکێجی پێشنیارکراوی ئێران بۆ ئەو دانیشتنەو لە یەکەم پێشنیاردا، خوازیاری بەهێزکرانی هاوکارییە دوو قۆڵیی و چەند قۆڵییە نێودەوڵەتییەکان بەتەوەری ئاسایشی زانیارییەکان لەسەر بنەمای تیۆری ئێران بەرامبەر ئاسایشی هەواڵگریی بوو.

چەندلایەنە کردنی دەم ودەزگەو پێکهاتە نێودەوڵەتییەکان لەبواری ئاسایشی هەواڵگریی و سایبری و هێنانەدەری لە پاوانی وڵاتێک و جەمسەرێک، پێشنیاری هاوکاریی بۆ ئامادەکردنی یاساوڕێساکانی هاوپیوەند بە ئاسایشی هەواڵگریی و ئاسایشی سایبریی جیهانی و بەرەڤانیی هاواهەنگ لەوان لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان و بەرەوڕووبوونەوەی یەکلایەنخوازیی ئەمریکا لە کەشی سایبریدا، لە پێشنیارەکانی دیکەی ئێران بوون. پێشنیاری چوارەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێکهێنانی ئیئتلافە دژە بایکۆتییەکان بوو.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی هەروەها دابەشکرانی کارەکان لەنێوان وڵاتانی سەربەخۆدا بۆ بەرهەمهێنانی سەختئامێرەکان، نەرمئامێرەکان، دەیتاسەنتەرەکان وسەکۆ سەربەخۆکان وەک بەشێکی دیکەی پاکێجی پێشنیارکراوی ئێران هێنایەئاراوە.

سەرپەیڤ