نیسان 25, 2024 09:00 Asia/Tehran

رەئیسی لە ڕێوڕەسمی خرانەگەڕی سوپەرپرۆژەی "ئومائویا" لە سریلانکا، وتی: ئەو پرۆژە، سەمبولی هاودەنگی، بەهێزکرانی دۆستایەتی و مایەی شانازیی دەوڵەتی ئێران و سریلانکاو دەسپێکی پەرەی پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوان دوو وڵاتە.

سەید ئیبراهیم رەئیسی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوون و خرانەگەڕی سوپەرپرۆژەی "ئومائویا" لە سریلانکا، وەک یەکێ لە گەورەترین گەڵاڵەکانی هەناردەکردنی راژەکاریی تەکنیکی-ئەندازیاریی ئێرانی، بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێرانی ئیسلامی بەپاڵپشتیی توانا تەکنیکی وئەندازیارییە خۆماڵییەکان خەریکی جێبەجێکردنی گەڵاڵەی مەزن لە بیست وڵاتی جیهانە، هەروەها پێی داگرت؛ وەگەڕخرانی ئەو پرۆژە، هێمای هاودەنگی، پەیوەندیی، بەهیزکرانی دۆستایەتی و مایەی شانازیی گەلانی دوو وڵاتە.

سەرۆک کۆماری ئێران نمایشی هاودەنگی، هاودڵی و هاوڕێتی دوو وڵات و دوو نەتەوەی ئاسیایی، لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی ئەو پرۆژە زانی و وتی: خرانەگەڕی ئەو بەنداوە، هێزگەو تونێلی گواستنەوەی ئاو، سەمبولی هاتنەدی ئیرادەی دوو وڵات و دوو نەتەوەیە کە دەیانەوێ بە پشت بەستن بە توانای خۆماڵی، ئاسودەیی وئاسایشی خۆیان دابین بکەن.

"رانیل ویکرمسینگە" سەرۆک کۆماری سریلانکاش وێڕای سوپاس وێژیی و پێزانینی هاوکاری و هەوڵی ئێران لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە، وتی: بێ تەکنۆلۆژیای ئێرانی، جێبەجێکرانی ئەو پرۆژە بۆ ئێمە نامومکین بوو، ئێوە توانیتان بۆ داهاتووی سریلانکا، کارێکی مەزن بکەن. ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە لێهاتوویی تەکنۆلۆژیایی ئێران، ئەمڕۆکە لە جیهانی مۆدێرندا ناسراوە، وتی: ئێران، نمونەی وڵاتێکە کە بەپشت بەستن بەخۆ، توانیویەتی پێشکەوتنی جۆربەجۆر مسۆگەر بکا.

سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هاوشانە سریلانکاییەکەی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

سەرپەیڤ