نیسان 29, 2024 16:00 Asia/Tehran

لە ساڵی٢٠٠٥دا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ساڵڕۆژی دەرکرانی پورتوگالییەکان لە گەرووی هۆرمز و کەنداوی فارسی وەک "رۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس" ڕاگەیاند.

١٠ی گوڵان ڕێکەوتی٢٩ی ئاڤریل وەک رۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس تۆمار کراوە لە رۆژهەژمێری ئێراندا. لە ساڵی دوو هەزار وپێنجی زایینی دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران پاش داواکاریی بیروڕای گشتی و ناڕەزایەتی دەربڕینیان بە کردەی ژمارێک وڵات و ڕێکخراوە لەبارەی گۆڕینی ناوی ئەو کەنداوە ئێرانییە، ساڵڕۆژی دەرکرانی پورتوگالییەکان لە گەرووی هۆرمز و کەنداوی فارسی وەک "رۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس" ڕاگەیاند.

کردەی ژمارێک وڵات یان ڕێکخراوە لەمەڕ گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس و دانانی ناوی ساختە لەسەر ئەو ناوچە ئاوییە، بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی بەرفراوان بۆوە نەک هەر لەناوخۆی ئێراندا بەڵکوو لەئاستی جیهانیدا .

ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ وەسف کردنی کەنداوی فارس لە ڕستەی"ماڵی ئێمەیە" کەڵکی وەرگرتووە، کە بۆ ئێرانییەکان گرینگایەتی تایبەتی هەیە.

گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس بەشێکە لە پیلانی بیانییەکان بۆ دووبەرەکی و ناکۆکی نانەوە لەناوچەدا بۆ نمونە لە ساڵی١٢١٩ی هەتاوی، دەوڵەتی ئینگلیز ناوی ساختەی دەریای بەریتانیای بۆ کەنداوی فارس بەکارهێنا، بەڵام ئەو ناوە پێشوازیی لێ نەکرا.

بەگشتی دەکرێ بگوترێ کە، گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس، سێناریۆیەک بوو کە لە چەند دەیە لەمەوبەرەوە دەس پێ بوو، بەڵام سەنەدە مێژووییەکانی ئەوەندە دێکۆمێنتاری و بەڵگەمەندن کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێداگرە لەسەر ڕەسەنبوونی ناوەکەی. ئەو ڕێکخراوە تائێستا سێ جار، واتە لە پێنجی مارسی١٩٧١ی زایینی، دەی ئاگۆستی١٩٨٤ی زایینی و دەی ژانڤییەی١٩٩٠ی زایینی ناوی فەرمیی و نەگۆڕی ڕێگای ئاویی باشوری ئێرانی، "کەنداوی فارس" ڕاگەیاندووە، بۆیە، دەبێ سەرنجی ئەو خاڵە بدرێ کە گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس بەئامانجی ناکۆکی نانەوە لە ناوچەداو بێ هیچ هۆیەک هاتووەتە ئاراوەو ناوی کەنداوی فارس زیاتر لە٢٥٠٠ ساڵە نراوەتە سەر کەرتی باشوری ئێران.

کەنداوی فارس وەک شاڕێیەکی گرینگی دەریایی، هەردەم دۆخێکی شازی سیاسی هەبووەو ئەمڕۆکە وەک گرینگترین ڕێگای ئاویی نێونەتەوەیی جیهان، دەناسرێ.

سەرپەیڤ