May 04, 2024 17:07 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی پازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لەهەمبەر ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی جیهانی ئیسلام و ناوچەکەو لەئاستی نێونەتەوەیی ڕادەگەیەنێ.

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" بە سەرۆکایەتی شاندێک و بۆ بەشداری لە  پازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە گامیبیا گەیشتە بانجولی پێتەختی ئەو وڵاتە.

لەو کۆبونەوەدا کە بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی لەژێر سەردێڕی سەرەکی بەرزکردنەوەی یەکیەتی و هاوپشتی لەڕێگەی وتووێژ بۆ پەرەی بەردەوام بەڕێوە دەچێ، پرس و بابەتی جیهانی ئیسلام بەتایبەت پرسی فەلەستین و و بارودۆخی هەنوکەی کەرتی غەزە تاوتوێ دەکرێ.

لەو کۆبونوەدا بەگشتی سێ بەڵگەنامە بریتی لە بەرنووسی بڕیارنامەی فەلەستین و بەرنووسی بنڕیارنامەی بانجوول و بەرنووسی دوابەڵگەنامەی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەئامانجی پەسەندکران دەدرێتە کۆبونەوەی لیژنەی وەزیرانی دەرەوەو دواتریش ئەو کۆبوونەوە.

سەرپەیڤ