May 06, 2024 09:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی دیدارەکانی لەگەڵ هاوشانە بەشداربووەکانی لە کۆبوونەوەکانی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بانجۆڵی گامبیا، پێیداگرت لە سەر پێویستی دامەزرانی ئاگربڕێکی خێرا لە غەززە.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە بانجۆڵی گامبیا و دیدار لەگەڵ «مامادو تانگارا» وەزیری دەرەوەی گامبیا، "حسێن ئیبراهیم تاها"ی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، خاتوو "ڕێتنوو مارسوودی" وەزیری دەرەوەی ئەندونیزیا، "فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی، "هاکان فیدان" وەزیری دەرەوەی تورکیا، "حەسەن مەحموود" وەزیری دەرەوەی بەنگلادش، "سامح شووکری" وەزیری دەرەوەی میسر و ... سەبارەت بە پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەم وڵاتانە و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و هەروەها دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەتایبەت باروودۆخی فەلەستین  و کەرتی غەززە و هەوڵ و چالاکییەکان بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان هەروەها دوێنێ لە وتاردانیدا لە پازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرانی ئیسلامی بە ناوی "بتەوترکردنی یەکێتی و هاودەنگی لە ڕێگای وتووێژەوە بۆ گەشەیەکی پاوەجێ لە بانجوڵی پێتەختی گامبیا، بە ئیدانەکردنی تووندی بەردەوام بوونی جەنایەتە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی خۆڕاگر و مەزڵوومی غەززە، پێیشی داگرت لەسەر پێویستیی بتەوترکرانی یەکێتی و یەکپارچەیی وڵاتانی ئیسلامی بۆ کۆتایی پێهێنانی خێرای ژینۆساید، جەنایەتی جەنگیی چەنڕەهەندیی ڕژێمی زایۆنی و پێویستیی نێردرانی خێرا، بەڕادەی پێویست و بە بێ کێشەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ سەرانسەری غەززە. 

سەرپەیڤ