May 07, 2024 10:00 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی کۆبوونەوەی نیشتمانیی ناڤۆکیی ئێران، وتی: یەکەم ناوەندی فێرکاریی نێونەتەوەیی ناڤۆکی لە ئێران، دەخرێتەگەڕ.

"محەممەد ئیسلامی" لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی ٣٠ یەمین کۆبوونەوەی نیشتمانیی ناڤۆکیی ئێران، وتی: ئێران وەک زۆرێ لە وڵاتان، بە ئیرادەیەکی بەهێز، تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی پەرە پێدا. ئێمە پێشوازیی لەو وڵاتانە دەکەین کە ئامادەی وەبەرهێنانن. پتر لە١٢٠کیلۆوات کارەبای ناڤۆکی بەرهەم هاتووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لەبارەی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانس وتی: پەیوەندییەکان لەگەڵ ئاژانس لەچوارچێوەی سیستەمی چاودێریی و کۆنترۆڵدا، سەرچەشنی سیاسەتەکانی ئێرانە. راپۆرە بەردەوامەکانی ئاژانس باس لەوە دەکەن کە بیست و دوو لەسەتی پشکنینی گشت جیهان، لە ئێران دەکرێ و ئەو ڕێژە پشکنینە بەدرێژایی مێژوو، لە هیچ وڵاتێک نەکراوە. هیوادارم بە لەبەرچاوگرتنی هاریکارییەکان، ئاژانس بتوانێ دەوری خۆی بەدور لە کنەو کارتێکەرییەکان ببینێ و ئاسانکارییەکان بخاتەڕوو هەتا هەموو وڵاتان لە زانست و تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی سود وەرگرن.

سەرپەیڤ