ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: لەگەڵ ئاژانسدا لەڕێی هاوکاریی تەکنیکی و نەک گوشاری سیاسی، بابەتەکان چارەسەر دەکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بابەتگەلی گرینگ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشییی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە سەفەر بۆ ئێران، هاتەئاراوەو ئێمە هەوڵمان دا، بابەتە بەجێماوەکان، لەڕێی هاوکاریی تەکنیکی و نەک گوشاری سیاسی، چارەسەر بکرێن.
"حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئاگربەس لەغەززە، وتی: حەماس لە چوارچێوەی پرەنسیپەکانی خۆی و لە پرۆژەیەکی واقع بینانەدا، وەڵامی دەسپێشخەریی پێشنیارکراوی میسر و قەتەری داوەتەوەو وای بۆ دەچین، بێتوو ئەمریکی و رۆژاواییەکان بەڵێنیەکەیان جێبەجێ بکەن و پێبەندبن بە ئاگربەس لەو قۆناخەدا، بوارخۆشە بۆ ئاگربەسێکی پاوەجێ و چارەسەریی کێشەکە.
وەزیری دەرەوە هەروەها وێڕای بەپۆزێتیڤ لێکدانەوەی سەفەری "رافائێل گرۆسی" بۆ ئێران، وتی: هەرکات گرۆسی بەئاراستەی یاسایی، جوڵابێتەوە، بابەتەکان بەئاقارێکی باشدا تێپەڕبوون بەڵام هەرکات کەوتبێتە ژێر گوشاری دەرەکی، پەراوێز و قسەی لاوەکی هاتۆتەگۆڕێ.
وەزیری دەرەوە وتیشی: چەندین بابەتی گرینگ لەئاراستەی هاوکاریی بەهێزتری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی و ئێران لەو سەفەرەدا باسکراو ئێمە هەوڵمان دا، هەتا پرسە بەجێماوەکان لەڕێی هاریکاریی تەکنیکی و نەک گوشاری سیاسی، چارەسەر بکرێن.