May 09, 2024 10:13 Asia/Tehran

کایهان تورکەمەن ئۆغڵوی بەرپرسی گروپی دۆستایەتی پارلمانی تورکیاو ئێران کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پارلمانی سەردانی ئێرانی کردوە لەگەڵ حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندی و هاریکاری نێوان دوو وڵات چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەوی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا وێرای دڵخۆشی دەربڕینی خۆی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی بەشەرەف و موسوڵمانی تورکیا وتی: گەلی تورکیا شوێن و پشکێکی شیاوی هەیە لە پەرەدان بە ژیارو کولتوری ئیسلامی و پەرەدان بە رەوشت و بەها مرۆیەکان و هەنوکەش ڕۆڵیکی کارامە دەگێڕن بەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی زۆرلێکراوی فەلەستین. 

ناوبراو وتی کە تورکیا لە سیاسەتی هاوسێیەتی ئێران دا خاوەنی شوێن و پێگەیەکی تایبەتەو ڕۆڵی دوو وڵات وەک دوو وڵاتی هێزمەند بەئامانجی پیکهێنانی سەقامێکی پتەو لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو ئەو بابەتەی بە سەرەکی لێکدایەوە.

کایهان تورکەمەن ئۆغڵووی بەرپرسی گروپی دۆستایەتی پارلمانی تورکیاو ئێران"یش ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لایەنگری زۆرلێکراوان بوەو لە روداوەکانی ئەمدوایانەی غەزەو فەلەستین دا پاڵپشتی کارامەی گەل و حکومەتی ئێرانمان بەدی کرد لە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین وئەوەش لە ڕوانگەی ئێمەوە شایانی ڕێزو سپاسە.

سەرپەیڤ