ئێران ئامادەی پەیوەندیە لەگەڵ ئوروپا بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427226-ئێران_ئامادەی_پەیوەندیە_لەگەڵ_ئوروپا_بەئاراستەی_بەرژەوەندی_هاوبەش
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران ئامادەی درێژەی هاریکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئوروپایە بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەش و ئاشتی و ئاسایش لە جیهان دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 11, 2024 05:45 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران ئامادەی درێژەی هاریکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئوروپایە بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەش و ئاشتی و ئاسایش لە جیهان دا.

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەبۆنەی ڕۆژی ئوروپا ٢٠٢٤ وێڕای ڕێزگرتن لەو ڕۆژە وتیشی لەم ڕۆژەدا سەرجەمی ئەو کەسانەی کە هەوڵیان داوە لەپێناو ئاشتی و بەختەوەری ئوروپا، پێویستە بیریش لە ئاشتی و ئاسایشی سەرانسەری جیهانیش بکەنەوەم هەربەم پێیە ئەوەی کە هەنوکە لە غەزە رودەدا بارێکی قورسە لەسەر شانی ویژدانی مرۆڤایەتی و ئەزمونێکی گرینگ بۆ ڕەوایی دان بە بەهاو بایەخ گەلی وەک مافی مرۆڤ و شەرەفی مرۆڤانە کە ئوروپایەکان بانگەشەی بۆ دەکەن.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتی  پێویستە ئوروپا هاواری دادخوازیەکەی بۆ پرسی فەلەستین بەرز کاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد ئێران ئامادەی درێژەی هاریکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئوروپایە بەئاراستەی بەرژەوەندی هاوبەش و ئاشتی و ئاسایش لە جیهان دا.