May 11, 2024 11:10 Asia/Tehran

گۆڤاری هەفتانەی "خەتی حیزبوڵڵا" لە بەشی هەواڵە تایبەتەکانی دا ردەکاریەکی لە چاوثێکەوتنەکەی ئەم دواییەی بەڕێز نیچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵایی شۆڕشی ئیسلامیی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گۆلان بەڕێوەچوو بوو.

 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی، وێڕای جەخت کردنەوە لە پێوەندی نزیکی گەلی ئێران و کورد، بە بارزانی وتی: ئێمە لە نێوان خۆمان و کۆمەڵگای کوردی- چ لە ئێران بێت یان عێراق- بەراورد لەگەڵ هەر نەتەوەیەکی تر، پەیوەندییەکی نزیک‌تر بە خۆمان دەبینیین، ئەوان بەشەکی لە ئێمەن.

لەلایەکی دیکەوە نێچیرڤان بارزانیش لەدوای سەردانەکەی لە ئێران و گەڕانەوەی بۆ هەولێر چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی بە ئەرێنی و پوزەتیڤ لێکدابۆوە.

سەرپەیڤ