پێداگری ئێران لەسەر بەردەوامی هەڵوێستی بێلایەنانە لە شەڕەکەی ئۆکراینیادا
باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێداگری کرد لەسەر بەردەوامی هەڵوێستی بێ لایەنانەی کۆماری ئیسلامی لە شەرو کێشەکەی ئۆکراینیادا.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی نامەیەک بۆ سەرۆکی ئەم خولەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان نووسی کە تۆمەتی ناڕەواو بێ بنەمای نوێنەرایەتی ئەمریکاو ئینگلیز بەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەیوەند لەگەڵ بەکارهێنرانی خۆفڕی ئێرانی لە شەڕەکەی ئۆکراینیادا کە لە کۆبونەوەکەی ئەمدوایانەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بەو وڵاتە لەژێر سەردێڕی پارێزگاری لە ئاشتی و ئاسایش لە ئۆکراینیاو لە ١٤ی مانگی مەی هاتە ئاراوە بەرپەرچ دەداتەوە.
بەرزترین دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بەپێچەوانەی ئەو بانگەشە بێ بنەمایانە، کۆماری ئیسلامی هەر لە دەسپێکی کێسەکەی ئۆکراینیاوە هەمووکات هەڵوێستێکی بێلایەنانەی ڕەچاو کردوەو هێشتاش هەر هەمان هەڵوێستی هەیە
هەربۆیە هەرچەشنە بانگەشەیەک سەبارەت بە فرۆشتن و هەناردەو ڕاگواستنی چەک بەدژی ئۆکراینیا بەپێچەوانەی بەڵێنە نێودەوڵەتیەکانی بەتەواوی بێ بنەمایەو بە مسۆگەری بەرپەرچی دەدەینەوە.