ڕەیسی: پێوەندیی نێوان ئێران و ئازەربایجان هەرگیز ناپچڕێ و تاهەتاییە
سەرۆک کۆماری ئێران پێوەندیی نیوان ئێران و ئازەربایجانی بە واوەتر لە دراوسێتی وەسف کرد و پێیداگرت کە ئەم پێوەندییە ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ بیر و بڕواکانی دوو گەل.
سەید ئیبراهیم ڕەیسی لە ڕێ و ڕەسمی کەوتنەگەڕی بەنداوی «قیزقلعه سی» و کەڵکوەرگیران لە بەنداوی «خداآفرین» لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران کە بە بەشداریی "ئیلهام عەلیێف"ی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ڕووباری ئەرەس بەردەوام خەڵکی ئازەربایجان و ئێرانی گرێداوە بە یەکترییەوە. ئەم پێوەندی و هاوکارییە لە پەنجا ساڵ لەمەوبەرەوە هەر بووە و ئەمڕۆ خۆی لە خستنەگەڕی ئەم بەنداوانەدا دەرخست. ئەم پێوەندییە هەرگیز ناپچڕێ و تاهەتاییە.
سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئازەربایجان لە پەراویزی ڕێ و ڕەسمی کەوتنەگەڕێ پرۆژەی هاوبەشی بەنداوی «قیزقلعه سی» لە سەر ڕووباری ئەرەس، پێکەوە دیدار و وتووێژیان کرد.
سەید ئیبراهیم ڕەیسی لەم دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەرەها پرسەکانی دڵخوازی دوو لایەن و ڕووداوەکانی ناوچەکە، لەگەڵ بیر و ڕای "ئیلهام عەلیێف" بیر و ڕای گۆڕییەوە.