جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران:
قسەمان لەگەڵ دوو کەسی ناو کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار کرد/ پێناچێت ڕووداوەکە قورس بێت
May 19, 2024 21:51 Asia/Tehran
جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پەیوەندی بە دوو کەسەوە کراوە کە لەناو کۆپتەرەکەدا بوون و پێدەچێت ڕووداوەکە قورس نەبووبێت.
مەنسووری ڕایگەیاند کە لەڕێگەی وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە شوێنی ڕووداوەکە دیاری کراوە.
ڕاشیگەیاند: دەستگەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە دژوارە و خراپی کەش و هەواش سەرباری دژواریەکەیە.
موحسێن مەنسووری زیادی کرد: ڕووداوەکە زۆر قورس نەبووە، ٢ لەو کەسانەی لە کۆپتەرەکەی سەرۆکدا بوون پەیوەندییان پێوە کراوە؛ کارەکان دابەش بوون و گروپەکانی فریاگوزاری چوونە ناوچەکە.
وتیشی: ئێمە بەدواداچوون دەکەین و گەیشتووینەتە مەودای دوو کیلۆمەتر لە ڕووداوەکەوە. هیوادارم مزگێنی خۆش بگات بە خەڵک.