مێهر ڕاپۆرت دەدات؛
کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بە ڕووداوی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران
هەموو وڵاتانی جیهان بە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران کاردانەوەیان نیشان داوە.
دوابەدوای ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند کەسی دیکە هەموو وڵاتانی جیهان بە ئەو ڕووداوە کاردانەویان نیشان داوە.
عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە ئەو بارەوە نیگەرنای دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەی یارمتیدانین بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکە.
ئیلهام عەلی ئۆف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کە نیگەرانین و ئامادەی یارمەتیدانین لە ئەو بارەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا ڕایانگەیاند کە لە نزیکەوە هەواڵەکانی داکەوتنی کۆپتەری سەۆرک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران شوێنگیری دەکەن.
وەزایەتی دەرەوی عەرەبستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە نیگەرانی نیگەرانی هەواڵەکان لە سەر داکەوتنی کۆپتەری سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانین و لە پاڵ کۆماری ئیسلامین.
هەروەها سەرۆک کۆماری قەتەر و مەهدی مشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن نیگەرانی خۆیان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاندووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاند: ئێمە ئامادەی پێشکەش کردنی یارمەتی بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانین.