بسم اللە الرحمن الرحیم اناللە واناالیە ڕاجعون ئیماندارانە ژیان وموجاهیدانە ماڵ ئاوایی کردن لەژیان شێوازوڕێبازی پیاوانی خودایە
پیاوانی خوداخوێن وگیانیان لەسەر پەیمان لەگەڵ ڕب العالەمین لەدەس ئەدەن کە ناویان لەمێژووی تاریک دەدروشێتەوە، خۆشەویستە پاکەکان کەلەدڵی خەڵک داهاتوون ولەسەردڵی خەڵک دانیشتوون وخزمەت کردن بە خەڵک لەسەرووی ئارمانجەکانیان داناوە
شەهیدانی عازیری کارەساتی خەمباری کەوتنە خواری کۆپتەرولەسەروویانەوە، حەزرەتی ئایەتۆڵڵا دکتۆرئیبراهیمی ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پیاوانێک هەرلەم شێوازەبوون وتیشكی بەرکەتی بوونیان نەتەنیا لە گوشەبە گوشەی سنوورەکانی ئێران کەلەپانتاییەک بەبەرینایی جیهانی ئیسلام، دونیای زۆلملێکراون وبێ دەنگانی فەلەستین ولە بەرگری لەغەززە نۆقم لەخوێندا دەدروشێتەوە. هەرلەم ڕووەوە بوو کە لە تەنیشت ژنان وپیاوان وگەنجان وبەساڵاچووانی ئێرانیی، جەماوەرێک لە وڵاتانی دوورونزیک ، لەوساتە تاقەت پڕوکێنە پڕلە ترس وهێوایانە دوای ڕوداوەکە، دەستیان بەرەوئاسمان بەرزکردەوە ودەستیان کردە دوعا ونزاکردن هەتا نوێنەرانی ڕاست بێژی ڕێگای ستکبارستیزی وخۆڕاگرمێحوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەپەنای خۆ،دا، بپارێزن.ئیمانمان هەیە خودای ڕەحمان وڕەحیم ئاسۆیەکی زێرین کەئەم خزمەتکارە ئیماندارە بێ سنوورانە، بە ستراتژی پیشکەوتوو وداینامیکی کۆماری عازیزی ئیسلامی لە بواری سیاسەتی دەرەکی وفراوان بوونی گفتوگۆی جیهانی وتاری شۆڕشی ئیسلامی لەبەرچاوی بیوەری بووانی جیهان ڕاخستووە، ببێتەهۆی هاتنی زووتری مێهری ڕزگارێدەری عالەمی بەشەریەت وهەناسە هەناسە ژیان وچرکە چرکە تەمەنی ئەم عازیزانە کاتە سەرمایەی هەمیشەیی.شەهیدبوونی پڕلەشانازی حەزرەتی ئایەتۆڵڵاڕەئیسی ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ، دکتۆرحسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە، حەزرەتی ئایەتۆڵڵا سەیید محەممەد عەلی ئالی هاشم ، نوێنەری ڕێبەریی لەپارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتیی، وئیمام جومعەی تەورێز، مالێک ڕەحمەتی، پاڕێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ویاوەرەکانی لە گەل ونەتەوەی شەریفی ئێران وکەسانی نیگەران ئارمانجی بەرزی خۆڕاگری لەهەمووشوێنێکی جیهان پیروزبایی وسەرەخۆشی دەکەین ولە زاتی بێ وێنەی پەروەردگار داوادەکەین ئەم شەهیدە عازیزانە لەسەر سێفروخوانیی بەهەشتی خۆی میوان وپلەیان بەرزوبەرزتر بکات .
بەڕێوەبەری دەرەوە سنووری رادیۆ وتەلەفیزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران