May 20, 2024 10:00 Asia/Tehran
  • ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی، سەرۆک کۆماریی پشتیوانیی خۆڕاگری

ئایەتۆڵڵا شەهید سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی ساداتی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرلەسەرەتای شۆڕشەوە بەناوی ئیبراهیم ڕەئیسی ناسێندراوە وهەرئەم ناوەشی پاڕاستووە ولەکۆتایی دا لەلاگران وپشتیوانانی شاندەروبەناوبانگی هێزەکانی خۆڕاگری لەوان خۆڕاگری فەلەستین بوو

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، سەرۆک کۆماری ئێران لە بۆنە وبابەتەکان دازۆرجار لەسەر هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لاگری کردن لە گەل وخۆڕاگری فەلەستین لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی جەختیان کردبوو.ڕەئیسی چەند ڕۆژلەمەپیش لەگەڵ کۆڕێک لە نووسەران وکەسایەتیە هەڵکەوتە ئەدەبی وفەرهەنگیەکانی جیهانی ئیسلام، کە بۆبەشذاری کردن لە ٣٥مین پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێب سەفەریان کردبوو بۆ تاران ، دیداروچاوپێکەوتنی کردبوو. ناوبراو لەم دیدارە پیداگری کردبوو کە پرس ومەسەلەی ئەمڕۆکەی فەلەستین ،پرس ومەسەلەی یەکەم وهاوبەشی نێوان هەموو وڵاتانی ئیسلامی وئازادی جیهانە . ناوبراو ئەم یەکیەتی ویەکگرتووییە بێ وێنەیەی پایە وبناغەی سەرکەوتنی نیهایی گەل ونەتەوەی فەلەستین ڕاگەیاندبوو. ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی لەو دیداروچاوپێکەوتنە دا هەروەها ڕایگەیاندبوو کە سەرباری هەوڵ تەقالای دوژمن بۆ پەرەپیدانی ناهۆمیدی لەنێوان ئۆمەتی ئیسلامی ، بەڵام ڕاوەستاوی وخۆڕاگری نەتەوە بیداروئازادەکان لەدژی سەرکۆت کردنی مێژوویی گەلی زۆڵملێکراوی فەلەستین ، مزگیندەری سەرکەوتنی ئەم نەتەوە ولەناوچوونی ڕژێمی جەنایەتکارو تاوانباری زایۆنیە. ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی لە دیداروچاوپێکەوتنی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە ، سەرۆکی بزوتنەوەی سیاسی حەماس وشاندی یاوەری جەختی کردبوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرگری کردن لە مافی نەتەوەی فەلەستین ، عەزم وورەی پاوەجیی هەیە ووشانازی دەکات بە پشتیوانی کردنی خۆی لە ئارمانجەکانی فەلەستین . ناوبراو وتبووی کە ئێران هەمووکات پرس ومەسەلەی فەلەستین لە سەرووی ئەولەویەتەکان لە سیاسەتی دەرەکی داناوە وڕای ئەوەیە کەهەموو هاوسەنگیەکان لە جیهانی ئیسلام هاوپێوەندە بەم پرس ومەسەلە. سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕەوتی سەفەرەکەی بۆ ئەلجەزایر وتبووی کە یەکیەتی ویەکپارچەیی لە گرینگترین پیداویستیەکانی ئەمڕۆی جیهانی ئیسلامە. پەرەی ئاگاداری سەبارەت بە پرسی فەلەستین دەبێ لە ناوەند وبناغەی سەرنج وبەرنامەی مزگەتەکانی وڵاتانی ئیسلامی دابنرێت. ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران لە تاردانی خۆی بەر لە کۆنفرانسی یەکیەتی ویەکگرتوویی ئیسلامی ، پرس ومەسەلەی فەلەستین وقودسی بە گرینگترین پرس ومەسەلەی جیهانی ئیسلام  زانی وجەختی کردبوو کە خۆڕاگری ڕێگاری ڕزگاریە. نەتەوە وگەلانی جیهانی ئیسلام  هیچکات بیروهزری ئاسایی کردنەوە پیوەندی لەگەڵ دوژمنی زایۆنی قەبوڵ ناکەن .ڕەئیسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە شکستی دانیشتن وکۆبوونەوەی شەرمۆلشێخ ، پەیماننامەی ئۆسلۆ وپەیماننامەی کەمپی دێوید پشت ڕاستکەرەوەی بەچۆک داهاتنی دوژمنانی ئیسلام لەوان دوژمنی زایۆنیە ، ڕایگەیاندبوو : ئەمریکا وزایۆنیەکان لەدووی دەستبەسەرداگرتن وداگیرکردنی بەرژەوەندی وڵاتان وبەپەراوێزکێشانی ئارمانجەکانی فەلەستین وقودسی پیرۆزە.  

.

 

 

سەرپەیڤ