دژکردەوەی کاربەدەست و میدیا جیهانیەکان بە شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران
May 20, 2024 12:12 Asia/Tehran
ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی ویاوەرەکانی ڕۆژی یەکشەممە سیی مانگی گوڵان دوای ڕێ وڕەسمی خستنە گەڕی بەنداوی قیزقەڵاسیی کەبە ئامادەبوونی ئیلهام عەلی یف سەرۆک کۆماری ،کۆماری ئازەربایجان بەڕێوەچوو، بەکۆپتەرخەرێکی گەڕانەوە بۆ تەورێزبوون ، بەڵام ئەم کۆپتەرە لەمیانەی ڕێگادا ولە دارستانی دیزمار، لەناوچەی نێوان وەرزەقان وجۆلفای پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی توشی کارەسات بوو وکەوتە خوار.
"ئایەتۆڵڵا ئال هاشم " ئیمام جومعەی تەوریز"حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان "وەزیری کاروباری دەرەوە"مالێک ڕەحمەتی" پارێزگاری ئازەربایجان ڕۆژهەڵاتی" وچەند کەس لە یاوەرەکانیان لەوان سەرنشینانی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆمارهەموویان شەهیدبوون .