پەیامی سەرەخۆشی ڕۆحانی : لاپەڕەیەکی تاڵ لە کتێبی شۆڕشی ئیسلامی هەڵدرایەوە
سەرۆک کۆماری پیشوولە پەیامێکداوێڕای سەرەخۆشی کردنی شەهادەتی سەرۆک کۆماروشاندی هاوڕێ نووسیی: لاپەڕەیەکی تاڵ لە کتێبی شۆڕشی ئیسلامی هەڵدرایەوە
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حۆجەتۆلئیسلام حەسەن ڕۆحانی، لەپەیامێکدا شەهادەتی سەرۆک کۆمار، وەزیری کاروباری دەرەوە، ئیمام جومعەی تەورێز، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی، تیمی پارێزەروخزمەتگوزرانی فڕینی دوابەدوای کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەرەکە سەرەخۆشی وت:
دەقی پەیامەکەی ناوبراو بەم شێوەیە:
بسم اللەالرحمن الرحیم
اناللە واناالیە ڕاجعون
هەواڵی ناخۆشی کەوتنە خواری کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆماری بەڕێز وهاوڕێکانی، بووەهۆی ناڕەحەتی ونیگەرانی بەرفراوان .بەداخەوەئەم کارەساتە دڵهەژێنە بووەهۆی شەهادەتی حۆجەتۆلیسلام وەلموسلمین سەییدئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی بەڕێزی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەڕێزدکتۆرحسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ، وەزیری کاروباری دەرەوە، حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین سەییدمحەممەد عەلی ئالی هاشم نوێنەری وەلی فەقێ لەپارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی وئیمام جومعەی تەورێز، بەڕێزدکتۆرمالێک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، تیمی پارێزەروخزمەتگوزارانی فڕین ولاپەڕەیەکی تاڵ لەکتێبی شۆڕشی ئیسلامی هەڵدرایەوە.شۆڕشی ئیسلامی لەدرێژایی ٤٥ ساڵی ڕابردوو ڕۆژگەلێ تاڵی زۆری دیتوەبەڵام بە خواستی خوداوڕێنوینی حەزرەتی ئیمامی کۆچکردوو ومەقامی مەزنی ڕێبەری وپشتیوانیی خەڵک توانیمان ئەم کارەساتە تاڵانە بکەینە هێما ودێمەنی یەکدڵی ویەکڕەنگی نیشتمانی ویەکگرتوویی کۆمەڵایەتی. بێ گومان ئەم کارەساتە گەورەیەیش بە ڕێزگرتن لەشەهیدانی پلەبەرزلەلایەن خەڵکی ئازیزوبەهێزکرانی یەکیەتی وهاوکاری ویەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دەپێوین ووەپشت سەردەنین .