پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وڕاگەیاندنی پێنج ڕۆژماتەمینی گشتیی دوابەدوای شەهادەتی سەرۆک کۆماروشاندی یاوەری/ مۆخبیربە حۆکمی ڕێبەری مەزنی شۆڕش بووبە بەڕێوەبەری دەزگای کارگیڕی
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا دوابەدوای کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار وشاندی یاوەری بە ڕاگەیاندنی پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتیی، شەهادەتی سەرۆک کۆماروهاوڕێکانی بەڕێزیان سەرەخۆشی کرد
حەزرەتی ئایەتۆڵڵاخامنەیی لە پەیامێکدا شەهادەتی حۆجەتۆلئیسلام سەییدئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، دکتۆرئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە، حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین ئال هاشم نوێنەری وەلی فەقێ لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، دکتۆرڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی وهاورێکانی بەڕێزیان لە کارەساتی ئاسمانی سەرەخۆشی کرد.
دەقی پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری مەزنی شۆڕش بەم جۆرەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
اناللە وانا الیە ڕاجعون
بەداخ وکەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی تاڵی کۆچی دوایی شەهادەت ئاسای زانای مۆجاهید، سەرۆک کۆماری جەماوەری وشیاووتێکۆشەر، خزمەتگوزاری ڕەزا د.س بەڕێزحۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین بەڕێز حاج سەییدئیبراهیم ڕەئیسی وهاوڕێکانی بەڕێزیان "ڕزوان اللە علیهم" وەرگرت
ئەم کارەساتەناخۆشە لە کاتی هەوڵێکی خزمەت گەیاندن دا ڕووی دا، هەموو ماوەیەک بەرپرسایەتی ئەم مرۆڤە گەورەو وفیداکارە چ لە دەورانی کۆرتی سەرۆک کۆمارەتی وچ بەرلەوە، هەمووکات بەهەوڵی بێ وەستانی لە خزمەت گەیاندن بە خەڵک وبەوڵات وبە ئیسلام تێپەڕاند .ڕەئیسی ئازیزماندوویەتی نەدەناسیی. لەم کارەساتە تاڵەدا،نەتەوەی ئێران، خزمەتگوزاری باش وبەباێخی لەدەس دا. بۆناوبراو چاکە وڕەزامەندی خەڵک کە باس لە ڕەزامەندی خودایە لە سەرووی هەموو شت دابوو، هەرلەم ڕووەوە ناڕەحەتی وناشۆکربوون وتانە وتەشەری بڕیک لە بەدخوازان ، نەبووە هۆی کێشە وئاستەنگ لەبەردەم هەوڵ وتەقالای شەووڕۆژی بۆ پیشکەوتن وچاکسازی کاروبارەکان. لەم کارەساتە تاڵ وقورسەدا کەساتیە بەرجەستەکانی وەکوو حۆجەتۆلئیسلام ئال هاشم ئیمام جومعەی بەڕێز وبەناوبانگی تەورێز، جەنابی ئاقای ئەمیر عەبدوڵڵلاهیان وەزیری مۆجاهید وچالاکی کاروباری دەرەوە ، بەڕێز مالێک ڕەحمەتی پاڕێزگاری ئینقلابی وبەئیمانی ئازەربایجانی ڕٶژهەڵاتی وگروپی فڕین وهاوڕێکانیشی کۆچی دواییان کرد. من پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕادەگەیەنم وسەرەخۆشی دەکەم لە نەتەوەی ئازیزی ئێران . بەڕێز مۆخبیر بەپێی بنەمای ١٣١ی یاسای بنەڕەتی لەپلەوپێگەی بەڕێوەبەرایەتی کارگیڕی دادەبێت وئەرکمەندە هاوڕێ سەرۆکانی هێزی یاسادانەرودادگەریی کارێک بکەن کە لەماوەی پەنجا ڕۆژ سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرێت. لەکۆتایی دا سەرەخۆشی خۆم لە دایکی بەڕێزی جەنابی ڕەئیسی وهاوژێنەکەی وخزمووکەسانی سەرۆک کۆماروبنەماڵەی بەڕێزی یاوەرەکانی بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێزئالی هاشم دەردەبڕم وداوای سەبروڕەحمەتی ئیلاهی ئەکەم بۆ کۆچکردووان / .