May 22, 2024 18:32 Asia/Tehran

سەرۆکان و بەرپرسانی باڵای شەست و هەشت وڵات بەئامادەبوون لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانی تاران، ڕێزیان گرت لە پلەی بەرزی سەرۆک کۆماری شەهیدو هاوڕێ شەهیدەکانی.

شەست وهەشت کەس لە سەرۆکان، بەرپرسانی باڵای وڵاتان و ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە ڕێوڕەسمێکدا کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی دووی جۆزەردانی ١٤٠٣ بە میوانداریی سەرپەرشتی سەرۆک کۆماریی لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانی تاران، بەڕێوەچوو، تێیدا ئامادەبوون و ڕێزیان گرت لە پلەوپێگەی سەرۆک کۆمار و هاوڕێ شەهیدەکانی. میری قەتەر، ڕێبەری نیشتمانیی تورکەمەنستان، سەرۆک کۆمارانی تونس، تاجیکستان، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، پاکستان، ئەرمەنستان، ئازەربایجان و وریا، سەرۆک پەرلەمانەکانی لوبنان، ئەلجەزاییر، قەزاقستان، مالی، ئەتیۆپی، دومای ڕووسیاو سەرۆک ئەنجومەنەکانی یاسادانان و ئەنجومەنی باڵای ئوزبەکستان، جێگرانی سەرۆک کۆمارانی تورکیاو هیندو جێگرانی سەرۆک وەزیرانی قرقیزستان، ئەرمەنستان، چین، ئەفغانستان و سربستان لەوێنەی ئەو بەرپرسانەن کە بەئامادەبوون لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانی تاران و سەرەخۆشی کردن لە سەرپەرشتی سەرۆک کۆماریی، ڕێزیان گرت لە پلەوپێگەی سەرۆک کۆماری شەهید، سەید ئیبراهیمی رەئیسی و هاوڕێ شەهیدەکانی.

هەروەها وەزیرانی دەرەوەی لوبنان، میسر، تونس، عەرەبستانی سەعودی، کوەیت، ئوزبەکستان، تاجیکستان، بلاروس، ئەرمەنستان، ئازەربایجان، سریلانکا، ئەفغانستان، پاکستان، ڤەنزۆئێلاو تورکیا، وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری سەرۆک وەزیریی ئوردون، وەزیری بەڕێوەبەرایەتی ناوچەیی و ژێرخانی ئەرمەنستان، وەزیری کشت و کاڵ و ئاسایشی خۆراکی مالزیا، وەزیری کاروباری خەباتکارانی ئەلجەزایر، وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری گەشەپێدانی ئاوایی سریلانکا، وەزیری بازرگانیی پاکستان، وەزیری ناوخۆی پاکستان، وەزیری ڕاگەیاندن و تەبلیغاتی پاکستان، وەزیری ڕۆشنبیری و کەلەپوری نیشتمانیی پاکستان، ئەندامی کابینەی سربستان، ئەندامی کابینەی سربستان، وەزیری ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماریی نیکاراگۆئە، وەزیری شارسازیی حکومەتە خۆجێیەکان و ڕاژەکاریی گشتیی ماڵدیو وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆمار، وەزیری ئەوقاف و کاروباری دینیی عوممان وەک نێردەی تایبەتی پاشا، وەزیری ڕاوێژکاری سربستان و وەزیری ڕاوێژکاری ئیماراتیش لە بەرپرسانی بیانی دیکەی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون کە ڕێزیان گرت لە پلەی بەرزی سەرۆک کۆماری شەهیدی وڵاتەکەمان.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شیعەکانی لوبنان، سێ پەرلەمانتاری ئازەربایجان، دوو پەرلەمانتاری تورکیا سەر بە پارتی سەعادەت، سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئەتیۆپی، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی شانگهای و ئەمینداری گشتیی کۆنفرانسی هاریکاری و متمانەچێکردن لە ئاسیا(سیکا)، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق و شاندی یاوەری، وتەبێژ و سەرۆکی دەستەی وتووێژکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن و نێردەی تایبەتی سەنگاپوریش وێڕای سەرەخۆشی کردن لە سەرپەرشتی سەرۆک کۆماریی، ڕێزیان گرت لە پلەی بەرزی شەهید دوکتور رەئیسی و هاوڕێکانی و یادی ئەوانیان بەرز ڕاگرت.

سەرپەیڤ