May 23, 2024 13:10 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی فەرماندەری گشتیی سپا لەگەڵ تاقمە خۆڕاگرەکان لە تاران

دانیشتنی فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەئامادەبوونی فەرماندەی سپای قودس و ژمارێک لە تاقمە خۆڕاگرەکان لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران بەڕێوە چوو کە تێیدا سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان، هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، دەور و ڕۆڵی بەرەی خۆڕاگری و درێژەپێدان بە جەهاد هەتا سەرکەوتنی بەتەواوەتی خۆڕاگریی فەلەستین، وتووێژ و ڕاوێژکرا.

لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەهید "ئایەتوڵڵا سەید ئیبڕاهیمی ڕەئیسی" و شەهیدانی ئازیزی هاوڕێی، کۆڕێک بە ئامادەبوونی ژمارێک بەرپرس و ئەندامی تاقمە خۆڕاگرەکان (گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، لوبنان، یەمەن) بەئامادەبوونی سەرداری سەرلەشکر "حوسێن سەلامی" فەرماندەری گشتیی سپاو سەردار "ئیسماعیل قائانی" فەرماندەری سپای قودس بەڕێوە چوو.

لەو دانیشتنەدا، دوادۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازیی ناوچەو هەڵمەتی باهۆزی ئەقساو دەور و ڕۆڵی بەرەی خۆڕاگریی تاووتوێ کراو جەختیش کرا لەسەر درێژەپێدان بە جەهاد و بەرەنگاربوونەوە هەتا سەرکەوتنی بەتەواوەتیی خۆڕاگریی فەلەستین لە غەززە بەهاوبەشیی هەموو تاقم ولایەن و بەرەکانی خۆڕاگریی لە ناوچەدا.

سەرپەیڤ