May 23, 2024 16:16 Asia/Tehran
  • بەخاک سپێردرانی تەرمی شەهیدی کۆچکردوو

تەرمی شەهیدی پلەبەرز، "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەزاری حەزرەتی عەبدولعەزیمی حەسەنی لە باشوری تاران، ئەسپەردەی خاک کرا.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەهۆی پاڵپشتییە ئاشکراکانی لە خۆڕاگریی لە ناوچەداو بەرەوڕووبوونەوەی زۆربێژیی دەسەڵاتە دەرەوەییەکان، خاوەن کەسایەتییەکی زۆر خۆشەویست بوو لەناوخۆی ئێران و لە ناوچەدا، رۆژی یەکشەممە لەڕووداوی کەوتنەخواری فڕۆکەی هەڵگری سەرۆک کۆمار لە ناوچەی "وەرزەقان"ی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، هاوڕێ لەگەڵ هەشت کەسی دیکە شەهید بوو.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەدایکبووی شاری "دامغان" لە ناوەڕاستی ئێران بوو، ناوبراو لە سێ ساڵی رابردوودا هاوکات کە وەزیری دەرەوەی ئێران بوو، سکرتێری گشتیی سکرتێرخانەی هەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پشتگریی لە ئینتفازەی فەلەستین بوو.

شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەماوەی سێ ساڵ بەرپرسایەتیی وەزارەتی دەرەوە، هەوڵی بێ ووچانی دا بۆ بەهێزکردنی لێک نزیک کردنەوەی وڵاتانی ناوچەو بەرەوڕووبوونەوەی کنەی بیانییەکان لەناوچەدا.

سەرپەیڤ