May 23, 2024 21:16 Asia/Tehran

تەرمی سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران کە پاش ڕووداوی کەوتنەخواری کۆپتەری هەڵگری لە شارەکانی تەورێز، تاران و قوم بەڕێکرا و گوێزرایەوە بۆ شاری"بیرجەند" شوێنی لەدایکبوونی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گوێزرایەوە مەشهەد هەتا پاش بەڕێکران لەو شارە، لە گڵکۆی ئیمام ڕەزا(ع) بەخاک بسپێردرێ.

خەڵکی پارێزگای خوراسانی رەزەوی بەتایبەت دانیشتووانی شاری مەشهەد، ئەمڕۆ چەندین کاتژمێر پێش گەیشتنی تەرمی شەهید رەئیسی بۆ فڕۆکەخانەی ئەو شارە لە دەورووبەری فڕۆکەخانەکە، کۆبوونەوە هەتا بۆ دواجار لەگەڵ سەرۆک کۆماری خۆشەویستیان ماڵئاوایی بکەن و بەشداری ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمەکەی بن. بۆ دواجار بەرەوپیری سەرۆک کۆماری شەهیدیان "ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی" دەچن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا کە تەرمی پاکی شەهیدانی خزمەت لە شارەکانی تەورێز، قوم، تاران و بیرجەند لەنێو ئاپۆرەی قەدرزان وپێزاندا، بەڕێکرا، خەڵکی مەشهەد ئامادە دەبوون هەتا پێشوازیی بکەن لە نوێنەری ماندوونەناسیان لە دەسەڵاتدا، ئەو کەسەی ژیانی خۆی بە قەرزداری ئیمام ڕەزا(ع) دەزانی و ناسراو بوو بە خادم الرضا واتە خزمەتکاری ئیمام ڕەزا(ع).

سەرپەیڤ