عەممار حەکیم: حکومەتەکەی شەهید ڕەئیسی هاوسەنگی گرینگی پەیوەندیە جیهانیەکانی لەبەر چاو دەگرت
سەید عەمار حەکیم"ی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق ئاماژەی کردە ڕۆڵی شەهید ئیبراهیم رەئیسی لە پەیوەندیە دەرەکیەکان داو وتی بەڕێزیان توانی ناوێکی گەورە لە خۆی تۆمار بکاو هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی"یشی لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی و ڕاستیەکانی ناوچەکەی گۆڕی.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی ڕیوڕەسمی ماتەمینی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەدا وتی: شەهیدەکەمان لە سەردەمی بەرپرسایەتیەکەی دا ڕۆڵێکی گرینگی گێڕا لەپێناو چارەسەری قەیرانە ناووچەیەکان و وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەشێوەیەکی بەربڵاو لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی و عەربی دەستی کردە پەیوەندیەکی یەگجار باش و هاوکات حکومەتەکەی شەهید ڕەئیسی هاوسەنگیە گرینگەکانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی لەبەرچاو بوو ئەو پەیوەندیانەو بەڕێوەبەریە شیاوەکەی لەلایەن ئەو حکومەتەوەو خودی بەڕێز ئەمیرعەبدوڵڵاهیانیشەوە گرینگی پێ دەدرا.
ڕیوڕەسمی ماتەمینی شەهید ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە بەشداری بنەماڵەی ئەو شەهیدە و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی بەڕیوە چوو.