گەشەی١٧لەسەتی هەناردەی پستەی ئێران بۆ ئوروپا لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینیەوە
ناوەندی ئاماری ئوروپا ڕایگەیاند، هەناردەی پستەی ئێران بۆ یەکێتی ئوروپا لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە بە گەشەی١٧ لەسەتا گەیشتووەتە بڕی٣٤ملوێن یۆرۆ.
ناوەندی ئاماری ئوروپا(یۆرۆستات) باسی هەناردەی بڕی٣٤ملوێن یۆرۆیی پستەی ئێرانی کرد بۆ ئوروپا لە سێ مانگی سەرەتای ٢٠٢٤دا کە ئەو رێژە، گەشەی١٧ لەسەتای بووە لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوەدا لە ساڵی ڕابردوو.
هەناردەی پستەی ئێران بۆ یەکێتی ئوروپا لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی زایینی رابردوو، ٢٩ملوێن یۆرۆ راگەیێندرابوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هەناردەی پستە بە توێکڵەوەی ئێران بۆ ئوروپا لە مانگی ژانڤییە هەتا مارسی ئەمساڵ بەرەوووی دابەزینی٣ لەسەتا بووە لە بەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوە لەساڵی ڕابردووداو گەیشتووەتە ٨ ملوێن و ٧٠٠هەزار یۆرۆ.
ئێران لە سێ مانگی سەرەتای٢٠٢٣بڕی زیاتر لە٩ملوێن یۆرۆ پستەی بەتوێکڵی هەناردە کردبوو.
هەناردەی کاکڵی پستەی ئێران بۆ ئوروپا لەو خولەدا بەرەوڕووی گەشەی٢٦لەسەتا بووە لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوە لە ساڵی ڕابردووو و گەیشتووەتە٢٥.٣ملوێن یۆرۆ.
ئێران لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو، بڕی ٢٠ ملوێن یۆرۆ کاکڵی پستەی هەناردەی ئوروپا کردبوو.