چاوپێکەوتنی وەزیری نێوخۆی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی
لە وتووێژی نێوان وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامی و هاوتا عێراقیەکەی سەبارەت بە دەرکرانی پاسپۆڕت"ی ئەڕبەعین و هەڵوەشاندنەوەی پێویسرتی ڤیزا و پرسی ئاسایشی و پەرەی هاریکاری نێوان دوو وڵات قسەی لێکراوە.
ئەحمەد وەحیدی شەوی ڕابردوو لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسەکەی لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی وتیشی لە کۆبوونەوەیان دا سەبارەت بە پرس گەلی جۆربەجۆری ئاسایشی و هاریکاری پێویستی نێوان دوو وڵات قسەو باس کراوە.
ئەحمەد وەحیدی وێرای ئاماژە بە دوروشمی ئەمساڵ بۆ ڕێوڕەسمی ئەربەحین بە ڕاشکاویش ڕایگەیاند کە بە هاودەنگی لەگەڵ عێراق و بەسەرنج دان بە پرسی فەلەستین هاودەنگی پێویست کراوە بۆئەوەی کە دروشمی ئەمسال بە کەربەلا تەریق ئەقسا ناودێر بکرێ و ئەو دروشمەش بە بەشداری وەزیری نێوخۆی ئەو وڵاتە دەست نیشان کرا.
عەبدولئەمیر شمری وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەو پرێس کۆنفرانسەدا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە سەبارەت بە پرس گەلی جۆربەجۆر بۆوێنە کۆنتڕۆڵی سنورە نێودەوڵەتیەکان و تاوانی ڕێکخراوو وتووێژمان کرد.