با ڕێککەوتنامە ئاسایشیەکەی نێوان بەغداو تاران بەتەواوی جێ بەجێ بکرێ
فەرماندەری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری نێوخۆی عێراق وتی کە با ڕێککەوتنامە ئاسایشیەکەی نێوان بەغداو تاران بەئاراستەی چەک کردن و جێگیرکردنی گروپگەلی تیرۆریستی لەنێو کەمپگەلی ژێر چاودێری دا کە واژۆ کراوە بەتەواوی جێ بەجێ بکرێ.
بەڕێز شیمری وەزیری نێوخۆی عێراق لەچاوپێکەوتنی لەگەڵ فەرماندەری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وێرای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێکانیان وتی: لەم سەردانەدا لەبەر گرینگی زیارەتی ئەربەعین لەگەڵ وەزیری نێوخۆو فەرماندەری ئینتزامی ئێران دەستمان بە وتووێژ کردوەو بەپێی هاتنی وەرزی گەرماو ئەو دۆخەی کە هەیە پێویستمان بە هاودەنگی زۆرترو دابینی کەلوپەلی پێویستە.
وەزیری نێوخۆی عێراق وتی: پرسگەلێکی دیکە کە بڕیارە لەم سەردانەمان دا پێوشوێنی بگرین وتووێژ لەگەڵ فەرماندەری ئینتزامی سەبارەت بە بابەتە پەیوەنددارەکان و وتووێژ لەگەڵ فەرماندەری زانکۆی بەرگری نیشتمانی سەبارەت بە خوێندنی خوێندکارەکانمانە لەو زانکۆیە.
فەرماندەری ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران"یش لەو چاوپێکەوتنەدا وێرای سپاس لە هاودەردی گەلی عێراق بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێکانیان وتی بەراستی کە لەو روداوەدا وڵاتی عێراق برایەتی خۆی بۆ ئێران بەدیار خست و بوە هۆی ساڕێژو هێوربونەوەی دڵی کاربەدەست و بەرپرسان و گەلی وڵات.