حوزه‌یران 03, 2024 12:15 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ڕێ و ڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا زەبرێکی چارەنووسسازی لە ڕژێمی زایۆنی دا و ئەم ڕژێمە لەبەر ئەو زەبرە، تووشی کێشە و قەیرانگەلێک بووە کە دەرباز بوونی لێیان هەر گونجاو نییە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی لە کۆڕی بەشداربووانی ڕێ و ڕەسمی بەشکۆی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) لە بارەگای پاکی ئیمامی خوالێخۆشبوو فەرمووی: ئەمڕۆ دەمهەوێ لە ڕوانگەی ئیمامی مەزنەوە، دوو پرسی گرینگ بخەمە بەر باس کە لە ژوەنی ساڵی رابردووە تا بە ئەمڕۆ ڕویداوە. یەکیان مەسەلەی فەلەستینە کە ئەمڕۆ مەسەلەی یەکەمی جیهانە و بە هێرشێکی بەربڵاوی جەماوەری دەست پێ بوو و دواهاتەکانی تا بە ئەمڕۆیش هەر هەموو سەرنجی جیهانی بەرەو لای خۆی راکێشاوە و کردووەیە بە یەکەم پرسی جیهان.

بەڕێزیان فەرمووی: ئەوی دیکەیش ڕوداوی تاڵی لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئازیزمانە کە ئەوەش ڕووداوێکی گەورەیە؛ دواهاتی خۆی هەیە؛ هەم لە بازنەی ناوخۆی وڵاتدا و هەم لە ئاستی جیهانیدا؛ شەهید بوونی سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانی یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی مێژوویی شۆڕش دێتە ئەژمار.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا پێیداگرت: ئەوەی ئیمام سەبارەت بە داهاتووی فەلەستین پێشبینی کردبوو، ئەمڕۆ خەریکە دێتەدی. ئیمام فەرمووی خودی خەڵک فەلەستین دەبێ لە مەیدانی جەنگ و بە دەستی خۆیان مافی خۆیان بستێننەوە و ڕژێمی زایۆنی ناچار بە پاشەکشە بکەن. ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە هەژدەی مانگی ڕەزبەری رابردوو ڕێک هەر ئەو شتەی بوو کە ناوچەکە پێویستی پێی بوو. ناوچەکەمان پێویستی بەو ئۆپەراسیۆنە بوو و ئەم ئۆپەراسیۆنە وەڵامی ئەو پێداویستییە بوو.

حەزرەتی ئایەتووڵڵاهولعوزما خامەنەیی لە درێژەدا فەرمووی: ئەم ئۆپەراسیۆنە زەبرێکی چارەنووسساز لە ڕژێمی زایۆنی بوو و ئەم ڕژێمە لەبەر ئەو زەبرە، تووشی کێشە و قەیرانگەلێک بووە کە هەرگیز ناتوانێ لێیان ڕزگار ببێ. 

بەڕێزیان فەرمووی: باهۆزی ئەقسا لە ١٥ی ڕەزبەردا، پیلانی بە وردی داڕێژراوی دوژمنی پووچەڵ کردەوە. پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیش، کاردانەوەیەکی لەسەر ڕق و تووڕییە لەبەر پووچەڵ بوونەوەی پیلانەکانیان. من نازانم ئایا فەرماندەرانی فەلەستینی ئەوکات دەیانزانی خەریکن چ کارێکی گەورە دەکەن یان نا، بەڵام ئەوەی کردیان شتێک بوو کە هیچ شتێکی دیکە ناتوانێ جێگای بگرێتەوە. ئەوان لە راستیدا پیلانێکی گەورە و بەربڵاوی نێودەوڵەتییان کە بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا داڕێژرابوو، بە باهۆزی ئەقسا پووچەڵ کردەوە.

ڕێبەری شۆڕش فەرمووی: باهۆزی ئەقسا ڕێک لە کاتی خۆیدا ڕوویدا و ڕژێمی زایۆنیی خستە سەر ڕێگایەک کە ئاکامی هەر تیاچوون و سڕدرانەوەیەی تاهەتاییە. ڕژێمی زایۆنی خەریکە کۆتایی دێت و خەڵکی دونیایش خەریکن ئەوە دەبینن.  

سەرپەیڤ