سەید حەسەن خومەینی: ئیمام خومەینی(رە) گیانی بەرخۆدان و خۆڕاگریی بەخشی بە گەلان
بەرپرسی ناوەندی کۆکردنەوە، ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئیمام خومەینی لە ڕێ و ڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)دا وتی: ئیمام خومەینی(رە) توانی گیانی بەرخۆدان و خۆڕاگریی ببەخشێ بە گەلان.
سەید حەسەن خومەینی بەرپرسی ناوەندی کۆکردنەوە، ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئیمام خومەینی ئەمڕۆ لە ڕێ و ڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)دا کە بە بەشداریی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک بەڕێوەچوو، وتی: ئیمام توانی گیانی ئیمان بە خواوەند و خۆڕاگریی ببەخشێ بە گەلان.
ناوبراو وتیشی: ئیمام لەگەڵ خەڵک ڕاپەڕی، لەگەڵ خەڵک چووە پێشەوە، لە سەرشانی خەڵک بەڕێکرا بۆ ناشتن، ئەو جگە لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز، ئیستایش پاش ٣٥ ساڵ، حاکمی گیان و دڵ و ڕۆحی خەڵکە.
سەید حەسەن خومەینی لە درێژەدا وتیشی: ئەو پەیامەی شۆڕشی ئیسلامی گەیشتووە بە گوێچکەی هەموو خەڵکی جیهان کە بوونی ئیسراییل لە سەر عەردی خواوەند دەسڕدرێتەوە. ناوبراو وتیشی: لە خزمەتی ئیمام ڕادەگەیەنین هەرچەن ڕۆڵەکانی ئیسلام لە غەززە شەهید بوون بەڵاام ئەوم پەیامەی شۆڕشی ئیسلامییان گیاندە گوێچکەی هەموو جیهان کە ئیسراییل مانەوەی بۆ نییە و لە ئاکامدا هەر تیادەچێ.
سەید حەسەن خومەینی وتی؛ هەڵمەتی وەعدی سادق کە بە ڕێبەرایەتیی زیرەکانە و جێیشانازیی ڕێبەری مەزنی شۆڕش جێبەجێ کرا، بووە هۆی ئەوەی دوژمن بۆ هەمیشە چاوی تەماحی لەسەر خاک و وڵاتانی ئیسلامی دوور خاتەوە.