حوزه‌یران 05, 2024 11:45 Asia/Tehran

ئێران، ڕووسیا و چین لە بەیاننامەی هاوبەشدا رایانگەیاند؛ کاتی ئەوە گەیشتووە وڵاتانی ڕۆژاوایی ویست و ورەیەکی سیاسیی لە خۆیان نیشان بدەن و هەنگاوی پێویست بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران هەڵگرن.

 ئێران، ڕووسیا و چین بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە پلانی کاریی "تاقی کردنەوەی راستییەکان و چاودێری بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سای بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ساڵی ٢٠١٥ی ئەنجومەنی ئاسایش دەرکردووە و بە راگەیاندنی ئەوەی کە بەردەوام پاڵپشتیی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانیان کردووە، پێیانداگرت؛  بەداخەوە لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، واتە فەرەنسا، ئەڵمان، بەریتانیا و هەروەها ئەمریکا سەرباری بەڵێنەکانیان، پرۆسەیەکی جیاوازیان گرتەبەر و لەبەر بەرژەوندیی سیاسیی خۆیان بایەخ نادەن بە ئامانجی هاوبەش سەبارەت بە بووژاندنەوەی بەرجام لە لایەن ئێمەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران و فدراسیۆنی ڕووسیا گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە کە کاتی ئەوە گەیشتووە وڵاتانی ڕۆژاوایی ویست و خواستێکی لێبڕاوانەی سیاسی لە خۆیان نیشان بدەن، خۆیان ببوێرن لە سیکڵی بێ کۆتایی تەشەنەی ناکۆکی و گوشار لە نزیکەی دوو ساڵە لە سووڕاندا بووە و هەنگاوێکی پێویست و کاریگەر هەڵگرن بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران. هێشتایش جێبەجێ کردنی ئەو کارە گونجاوە. کۆماری گەلی چین، کۆماری ئیسلامیی ئێران و فدراسیۆنی ڕووسیا ئامادەن بۆ ئەو کارە.

سەرپەیڤ