حوزه‌یران 06, 2024 14:30 Asia/Tehran
  • پارێزگای کوردستان: پوتانسییەلێکی بەربڵاومان هەیە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

پارێزگاری کوردستان پاش گەیشتنە هەرێمی کوردستانی عێراق پێیداگرت لەسەر ویست و ورەی بەرزی دوولایەن بۆ پەرەپیدانی هاوکاریی هەمەلایەنە و وتی: پوتانسییەلێکی بەرفراوان لە ئارادایە بۆ هاوکاریی فەرهەنگی، ئابووری و بازرگانی لە نێوان پارێزگای کوردستانی ئێران و ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراق.

“ئیسماعیل زارعی کووشا” کە بەمەبەستی بەشداری لە دووەم کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سەرسنوورییەکانی ئێران و پارێزگارانی هەرێمی کوردستان سەردانی هەرێمی کردووە ، کە گەیشتە ئەم ناوچەیە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ساڵی رابردوو یەکەم کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سەرسنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ڕۆژاوای ئێران، لەگەڵ پارێزگارانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامانجی سیاسی، کلتووری و ئابووری بەڕێوەچوو و پرس و بابەتی جۆراوجۆ خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

پارێزگاری کوردستان بە پێداگری لەسەر گرینگایەتیی پێوەندیی فەرهەنگی و ئابووریی دوو وڵات، بەهێزتر کردنی پێوەندییە ئابووری، بازرگانی و کلتوورییەکان لە گۆرەپانی کشت و کاڵ، بازرگانی و پیشەسازی بە گرینگترین ئامانجەکانی خۆی لە سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەشداری لە دووەم کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگە سەرسنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان عێراق راگەیاند و وتی: بە پێی پێشبینییەکان، لە هەولێر دەگەینە ژمارێک تەبایی و ڕێککەوتنی باش. 

سەرپەیڤ