حوزه‌یران 08, 2024 13:10 Asia/Tehran

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتوە یەکگرتووەکان لە نامەیەک ڕوو لە سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، بانگەشەگەلی نێو نامەکەی نوێنەرانی هەمیشەیی فەرەنسا، ئەڵمان و بەریتانیا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕەت کردەوە و پێداگرت لەسەر هەڵوێستەکانی ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی خۆی و ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی.

"ئەمیرسەعید ئیرەوانی" بە راگەیاندنی ئەوەی کە هەموو بانگەشەکانی نێو نامەکەی ئەم سێ وڵاتە ئەورووپاییە درۆیە، پێیداگرت لە سەر ئاشتیانەی بوونی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و وتیشی: ئەم سێ وڵاتە ئەورووپاییە لە کاتێکدا ئێران تۆمەتبار دەکەن بە بنپێکردنی بەڵێنە بەرجامەییەکانی کە پاش چوونەدەری نایاسایی و یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، ئەم سێ وڵاتە ئەورووپاییە بوون کە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی خۆیان بنپێ کرد.

ناوبراو راشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی لە چوارچێوی ڕێککەوتننامە تۆکمە و تەواوەکانی سیستەمی کۆنترۆل و چاودێری بە سەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بەجێهێناوە، لەوان لە ڕێگای زیاتری هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەوەی بتوانێ پلان و بەرنامەکانی گەڕان و پشکنین و تاقی کردنەوەی لە ئێران جێبەجێ بکات و تا ئەمڕۆیش ئێران لە ژێر چاودێریی بەهێزترین پلان و بەرنامەی تاقی کردنەوە و چاودێری ئاژانسدا بووە، کەوایە ئەم وڵاتانە نابێ مافی ڕەوای ئێران بۆ بەرهەم هێنان و دەکارهێنانی وزەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی بنپێ بکەن. 

سەرپەیڤ