حوزه‌یران 08, 2024 19:47 Asia/Tehran

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی دی هەشت سەبارەت بە غەززە نۆ پێشنیاری ئێرانی بەمەبستی لێکدانەوە و بڕیاردان خستە بەر باس و وتی هیوادارە ئەم کۆبوونەوەی ئەنجامی بەکردەوە و خێرای لەپێناو کەم کردنی ڕەنج و کوێرەوەری خەڵکی ستەملێکراوی غەززە ، هەبێت.

عەلی باقری لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووریی  هەشت وڵاتی ڕوو لە گەشە سەبارەت بە ڕەوشی غەززە ، لە ئەستەمووڵ ، وتی  : ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەداین ئاشتی و سەقام و ئاسایشی تۆکمەو تەواو و ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  مسۆگەر نابێت  مەگەر ئەوەی  دوو پرسی  چارەسەری تۆکمەوتەواوی داگیرکاری و چەک داماڵینی ناڤوکی ڕژێمی زایۆنیستی ، دەستەبەر بکرێت.

سەرپەرەستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : دوای تێپەڕینی هەشت مانگ  پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی، شایەتی  ناکارامەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتین بۆ کۆتایی دان بەم تاوانکارییە بێ وێنەیە .

ڕەوشی هەنووکەی بوارگەی ڕەفەحیش  جیهانی بەرەوڕووی کارەساتێکی مرۆیی تر کردووە.

ڕژێمی داگیرکەر بە خستنەڕووی سیاسەتی تەمێکارانەی بەکۆمەڵ، بەنیازی هێنانەدی ئامانجە وەیشووم و پڕمەترسییەکەی واتە ڕووخاندنی بە کۆمەڵی غەززە لەڕێگەی کاول کردنی ئەم شوێنەیە کە ئەوەش نیشانەی ئاشکرای تاوانکاری جەنگی  و ڕەگەز کوژییە.

هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی دەتوانێ پێش بە درێژەی ئەم تاوانکارییانە و ئەو سیاسەتە بگرێت.

عەلی باقری وتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر ئەو باوەڕەیە کە وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی دی هەشت  هەموو هەوڵ و توانای خۆیان لەم ڕێگایەدا بەکار بگرن.

پچڕاندنی سەرچاوەکانی هەستیار وگرینگی ڕژێمی زایۆنیستی و پچراندنی پێوەندی  سیاسی و ئابووری و باکۆتی نەوت و وزە و کاڵا وشت و مەکی ڕژێمی زایۆنیستی هەنگاوێکی پێویست و هاسان  لەبەرامبەر هەڵمەتی دەستدرێژکارانەی ئەم ڕژێمە لە کوشت و بڕ و تێک ڕووخاندنی بەربڵاو لە کەرتی غەززە دایە.

سەرپەرەستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  وتی : ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین  ئاشتی سەقام و ئاسایشی تۆکمەو تەواو لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین مسۆگەر نابێت هەتا کاتێک کە دوو پرسی  چارەسەرکرانی  تۆکمەوتەواوی داگیرکاری و چەک داماڵی ڕژێمی زایۆنیستی نەیەتە دی .

لەم پێناوەدا ئێمە دوو داهاتمان پێشنیار کردووە . سەرەتا گەڵاڵەی  گشت پرسی نەتەوەیی لە ناوچەکانی فەلەستینی بە بەشداری دانیشتوانی ڕاستەقینەی فەلەستین لەوانە موسوڵمانان، مەسیحییەکان و جووەکان ، بەمەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و دیاری کردنی سیستمی سیاسی داهاتووی فەلەستین  و دووهەمین داهێنانیشمان ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە دوور لە چەکی ناڤۆکی  و کۆکوژە.

هاوکات ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە دانانی نێوی ڕژێمی زایۆنیستی لە لیستەی ڕەشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبەر بن پێکردنی مافی منداڵان، پێشوازی کرد.

دوابەدوای پەلاماری دڕندانەی سوپای زایۆنیستی بۆسەر قوتابخانەیەکی سەربە  ئاژانسی فریاگوزاری بو ئاوارەکانی فەلەستینی لە ڕوژهەڵاتی نیزیک واتە ئانرۆوا  لە کەرتی غەززە، ئانتونیۆ گۆتێرێش  سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند  بڕیارە نێوی ڕژێمی ئیسرائیل لەبەر منداڵ کوژی لە کەرتی غەززە بخرێتە نێو لیستی ڕەشی بنپێکەرانی مافی منداڵان .

سەرپەیڤ